له‌ یارييه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كازمى ده‌یباته‌وه‌

عیراق

02/03/2021‌ 2801 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ماڵپه‌رێكى جیهانى به‌ناوى(ئۆیڵ پرایس) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌هه‌واڵى وزه‌و نه‌وت و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان له‌ بابه‌تێكدا بڵاویكرده‌وه‌ حكومه‌تى عێراق یاریه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كرد و یاریه‌كه‌شى برده‌وه‌.

 
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌، حكومه‌تى عێراق به‌ رێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ چین و نزیك بونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ روسیاو ئێران واى له‌ حكومه‌تى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان كرد له‌سه‌رده‌مى ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ كه‌ نه‌رمى زیاتر بۆ عێراق بنوێنێت و هانى كۆمپانیاكانى بدات كه‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ن و كۆمپانیاكان چه‌ندین گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ عێراق واژۆكردوه‌ كه‌ به‌شێكى زۆریان له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراقن.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئه‌وه‌ى مایه‌ى سه‌رنجه‌و هانى ئه‌مریكایدا بۆئه‌و رێكه‌وتنانه‌ له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌و رێكه‌وتنه‌ پێنج ساڵیه‌ بوو كه‌ عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى چینى پێشتر كردبووى بۆ فرۆشتنى نه‌وتى خاو به‌ شيَوةى پێشه‌كى و هه‌فته‌ى رابردوو عێراق رێكه‌وتنه‌كه‌ى راگرت به‌مه‌ش وه‌ك ماڵپه‌ره‌كه‌ ده‌ڵێت كازمى یاریه‌كى ئاسانى كرد، به‌ڵام كاریگه‌رى ته‌واوى هه‌بوه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراق له‌ نێوان چین و ئه‌مریكا یاریه‌كه‌ى له‌ ئه‌مریكا برده‌وه‌.
ئ.ق