شارپرێس ـ تایبه‌ت:
شارپرێس وەک میدیایەکی مۆڵەتپێدراو ڕوماڵی سەردانەکەی پاپا فرانسیس دەکات بۆ هەرێمی کوردستان کە بڕیاروایه ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بگاتە هەولێر، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانیش گه‌وره‌ترین مه‌راسیمى ئایینى بۆ پاپا له‌شارى هه‌ولێر ڕێكده‌خرێت.
لیژنەی باڵای بەڕێوەبردنی مەراسیمی سەردانی پاپا فرانسیس بەڕێکاری تایبەت‌و مۆڵەتی فەرمی، ڕێگە دەدات بەژمارەیەک میدیای بینراوو بیستراوو خوێنراوی ناوخۆیی‌و عێراقی‌و جیهانیی بۆ ڕوماڵی سەردان‌و مەراسیمەکانی تایبەت بەسەردانەکەی پاپا لەهەرێمی کوردستان.
بەپێی ڕێنماییەکانی لیژنە باڵاکە شارپرێس هاوشانی نزیکەی ٨٠ میدیای ناوخۆیی‌و عێراقی‌و جیهانیی مۆڵەتی ڕوماڵکردنی تەواوی سەردانەکەی بۆ ستافێکی تایبەت وەرگرتوە.
بینەران‌و خوێنەرانی شارپرێس لەهەرکوێ بن دەتوانن بینەری قۆناغەکانی سەردانی پاپاو مەراسیمەکانی تایبەت بەسەردانەکەبن.
بڕیاروایه کاتژمێر 8:20 خولەكى سەرلەبەیانی یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو پاپا لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بگاتە هەرێم‌و لەلایەن نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمەوە پێشوازیی لێده‌كرێت.
دوای دیدارەکە پاپا لەڕێگەی فڕۆکەوە دەچێتە پارێزگای موسڵ‌و دواتر سەردانی قەرەقوش دەکات‌و دوای ئەنجامدانی مەراسیمێکی ئاینی دەگەڕێتەوە شاری هەولێر، لەیاریگای فرا‌نسۆ هەریری مەراسیمێکی فراوان سازدەکرێت‌و پاشان دەگەڕێتەوە بەغدا.
پێشتر شارپرێس ورده‌كاریی به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى پاپاى بۆ عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردبۆوه، پاپا فرانسیس هه‌ینی پێنجی ئادار ڕۆما جێده‌هێڵێت‌و به‌ره‌و عێراق به‌ڕێده‌كه‌وێت، له‌فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازیی لێده‌كرێت، دواتر به‌ره‌و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به‌ڕێده‌كه‌وێت‌و له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆده‌بێته‌وه.
هه‌مان ڕۆژ كه ده‌گاته به‌غدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تییه ئاینیی‌و حكومییه‌كانی كریستیانه‌كانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه شه‌شی ئادار پاپا فرانسیس به‌ره‌و شاری نه‌جه‌ف به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ بینینی عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، پاشان له‌نه‌جه‌ف شاری ئوری شوێنه‌واری به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
هه‌مان ڕۆژ ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری به‌غدا بۆ به‌شداریكردن له‌ئاهه‌نگێك له‌كڵێسای مار یوسف له‌شاری به‌غدا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش حه‌وتی ئادار پاپا شاری به‌غدا به‌ره‌و شاری هه‌ولێر جێده‌هێڵێت‌و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمه‌وه پێشوازیی لێده‌كرێت‌و پاشان هه‌ولێر جێده‌هێڵێت‌و ده‌چێته شاری موسڵ.
هه‌مان ڕۆژ پاپا ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێرو له‌یاریگه‌ی فرا‌نسۆ هه‌ریری مه‌راسیمێكی گه‌وره‌ی سروتی ئاینیی بۆ ڕێكده‌خرێت.
ڕۆژی دوشه‌ممه‌ش هه‌شتی ئادار پاپا ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری به‌غداو ماڵئاوایی له‌به‌رپرسانی عێراق ده‌كات‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕۆما.