شارپرێس:
وەزارەتی
گواستنەوەی عێراق ئاشكرایكرد، لەماوەی کەمتر لە24 کاتژمێردا، دەستپێکردنەوەی جوڵەی
فڕۆکەوانیی نێودەوڵەتیو تێپەڕبونی فڕۆکەکان بەئاسمانی عێراقدا دەستپێدەکاتەوە، دهشڵێت،
"ئەمەش وەک بەرهەمی هەوڵە نیشتمانییە بەردەوامەکانو سەرکەوتنی کۆبونەوە هەماهەنگییە
باڵاکان دێت".
بهگوێرهى بەیاننامەیەکی
وەزارەتی گواستنەوە، ئەم پڕۆژەیە بهسەرپەرشتیو بەدواداچونی ڕاستەوخۆی وەزیری
گواستنەوەدا ئەنجامدراوەو هەوڵەکان بونەتە هۆی دروستکردنی هەماهەنگییەکی ئاست بەرز
لەگەڵ هەریەکە لەوڵاتانی عەرەبستانی سعودی، کوهیت، بەحرەین، لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپاو
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی ئاسمانی (IATA)، چاوەڕواندەکرێت لەچەند کاتژمێری داهاتودا شەپۆلی
گەشتە ئاسمانییەکان بەئاسمانی عێراقدا دەستپێبکاتەوە.
ههر لەبەیاننامەکەدا
هاتوە، "لەسەر بنەمای پێوەرو داواکارییەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانیی
مەدەنی (ICAO)، وەزارەت ڕێنماییداوە بەبەشە تایبەتمەندەکانی
نێو کۆمپانیای گشتیی هێڵە ئاسمانییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەکاریی تەواو لەڕێگەی
هەنگاوهكانى بەشی پەیوەندییەکانی فڕۆکەوانی كه جەختی لەسەر ئامادەیی تەواوی سیستەمەکانی
ڕادارو شەپۆلە دەنگییەکان کردوەتەوە بۆ دەستەبەرکردنی باشترین ڕوماڵی ئاسمانیی، ههروهها
بەشی جوڵەی ئاسمانی پەیوەندیی بەوڵاتانی دراوسێوە کردوە بۆ دڵنیابونەوە لەدروستیو چالاکیی هێڵە پەیوەندییە ناوخۆییو دەرەکییەکان.
جهخت لهوهشكراوهتهوه،
ڕێنمایی دراوە بەبەرپرسانی پەیوەندیدار بۆ دابینکردنی ژمارەی پێویستی کارمەندان بەمەبەستی
بەڕێوەبردنی کەرتە سەرەکیو جێگرەوەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو لۆدە زۆرەی کە چاوەڕواندەکرێت
لەسەر ئاسمانی وڵات دروستبێت، ڕێنماییش بەسەرجەم چاودێرە ئاسمانییەکان دراوە کە بەرزترین
ئاستی هاوکاری پێشکەشبکەن، باشترین خزمەتگوزاریی دەریاوانیو کورتترین ڕێڕەوی
ئاسمانی دابین بکەن، لەگەڵ پابەندبونی تەواو بەبەرزترین پێوەرەکانی سەلامەتی
ئاسمانیو جیاکردنەوەی پارێزراوی نێوان فڕۆکەکان.
لهکۆتاییدا وەزارەتی
گواستنەوە جەختیکردوهتهوه، "گەڕانەوەی ئاسمانی عێراق وەک شادەمارێکی سەرەکی
بۆ فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر سەقامگیریی ژینگەی ئاسمانی
وڵاتەکەمانو متمانەی ڕێکخراوە جیهانییەکان بەتواناو لێهاتویی کادیرە نیشتمانییەکانمان".
