شارپرێس:
فه‌رمانده‌ى حەشدی شەعبی له‌شنگال په‌یامێك ئاراسته‌ى توركیا ده‌كات‌و هۆشداریده‌دات له‌ئه‌گه‌رى په‌لاماردانى ئه‌و قه‌زایه، هاوكات داوا له‌عێراقیش ده‌كات هه‌رچى زوه ده‌ستوه‌ردان له‌و پرسه‌دا بكات، ده‌شڵێت:"تورکیا هەوڵدەدات بەپاساوی بەرەنگاربونەوەی گەریلاکانی سەر بەپه‌كه‌كه پەلاماری شنگال بدات، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ش به‌رگرى له‌شنگال ده‌كه‌ین".
مەحمود ئەعرەجی فەرماندەی تەشکیلاتەکانی حەشدی شەعبی لەقەزای شنگال لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دەبێت حکومەتی عێراق لەڕێگای پارێزگاریکردن لەخاکەکەیی‌و ڕێگرتن لەدەستێوەردانی وڵاتانی بیانی بەتایبەتی دەستتێوەردانەکانی تورکیا، پارێزگاری لەسەروەری خاکەکەی بکات، چونكه بەرامبەر هەڕەشەکانی تورکیا بەرگری لەشنگال دەکەین".
ئەعرەجی وتویه‌تى:"تورکیا بەرەو ئەوە دەڕوات پەلاماری قەزای شنگال بدات یان هەڕەشەی ئەو پەلاماردانە دەکات، ئەوەش بەداگیرکردنی خاکی عێراق هەژماردەکرێت، هەربۆیە دەبێت حکومەتی بەغدا دەستتێوەردان لەو پرسەدا بکات‌و لەبه‌رامبەریدا بێدەنگ نەبێت".
ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی ڕاشیگەیاند، "ئەوە یەکەمجار نییە تورکیا دەستتێوەردان لەخاکی عێراقدا دەکات، بەڵکو ئەو وڵاتە بەچەندین شێوە پێشێلکاریی بەرامبەر بەخاکی عێراق ئەنجامدەدات".
جەختیشیکرده‌وه، "خەڵکی شنگال لەبەرامبەر هەر پیلانێکی تورکیا‌و به‌تایبه‌ت هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌و قه‌زایه، بەرگری لەخاکەکەیان دەکەن".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی
