شارپرێس:
له‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌نێو
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رله‌نوێ گفتوگۆیه‌كی توند له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی گردی زه‌رگه‌ته
سەریهەڵدایەوە، كه یه‌كێكه له‌شوێنه ستراتیژییه‌كانی شاری سلێمانی و تا پێش كۆچی
دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێكخه‌ری پێشووی گۆڕان موڵكی كۆمپانیای وشه بوو، به‌ڵام
ئێستا بووه‌ته موڵكی چیا و نما، هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی نێو گۆڕان به‌ته‌نها
له‌سنوری ده‌نگه ناڕازییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌دا كۆنه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌مجاره
كه‌سه نزیكه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك برا و برازا و ته‌نانه‌ت هاوڕێ نزیكه‌كانی
ناوبراویش نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی عومه‌رسه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گۆڕان،
كه موڵكدارێتی گردی زه‌رگه‌ته‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا.
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
حزبیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ئه‌ندامانی گۆڕان ڕه‌تیكرده‌وه گۆڕان به‌ئاڕاسته‌ی ته‌وریسی
سیاسی هه‌نگاوی نابێت، ڕه‌نگه ڕێكخه‌ری گۆڕان له‌وه‌دا ئامانجه‌كه‌ی پێكابێت، به‌ڵام
گۆڕان ئێستا له‌سه‌ر ڕاسته‌ڕێی ته‌وریسی ئابوورییه، ئه‌ویش به خستنه سه‌ر ناوی
زۆرێك له‌و سێكته‌رانه‌ی له‌ڕابردوودا پاره‌ی بۆ بزوتنه‌وه‌كه په‌یدا ده‌كرد و ئێستا
له‌سه‌ر ناوی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فان
٣٠ ساڵ به‌ر له‌ئێستا كاتێك ڕاپه‌ڕینی
باشووری كوردستان ڕوویدا، زۆرێك له‌و شوێنه ستراتیژی و هه‌ستیارانه‌ی ئێستا شوێنی
مانه‌وه‌ی سه‌ركرده و حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن، پێشتر موڵكی گشتی بوون، به‌ڵام
حزبه‌كان به‌بێ جیاوازی هه‌ریه‌كه و بڕیاری داگیركردنی شوێنێكی دا چ ئەوانەی لە
دەسەڵاتن چ ئەوانەی بە نزیک لەوان دادەنرێن....
له‌ئه‌ده‌بیاتی سیاسی باشووری كوردستان داگیركردنی
گرد بووه‌ته ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئاشنا... كاتێك له‌سه‌ر شه‌قامێك له‌ڕێبوارێك ده‌پرسیت
ئه‌و گرده هی كێیه؟ ئه‌گه‌ر به‌دیاریكراویش ناوه‌كه‌ی نه‌زانێت، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ
ده‌ڵێت موڵكی به‌رپرسێكه.
لە ناوجەرگەی شارەکان و لە باشترین
شوێنەکانی شاردا بیناو باڵەخانەی گەورە داگیرکراوە کە لەبنەرەتدا هی وەزارەتە
گرنگەکانی وەک پەەروەردەو خوێندنی باڵا‌و تەندروستیەو ئێستا‌و دوای سی ساڵ لە
ئازادیی کوردستان ئەو شوێنانە نادرێنەوە بە وەزارەتەکانیان و لە بەرامبەردا ئەو
وەزارەتانە زۆریک لە دامودەزگاکانیان لە بینای کرێدان.
بەشێک
لە مەکتەب سیاسی هێزە سیاسیەکان کە گەرەک و ناوچەیەکی زۆری مۆنۆپۆل کردوە لە
بنەرەتدا موڵکی حکومەتە و ئێستا وەک موڵکی حزبی وشەخسی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
بە درێژایی مێژوی شارەکان خانوی
پارێزگار خانویەکی دیاریکراو بوەو لەگەڵ هەر گۆرانکاریەک لە پارێزگاری شارەکاندا
ئەو خانوەش چۆڵ دەکراو دەدرایە پارێزگاری نوێ بۆ بەسەر بردنی ژیانی لەو کاتەی کە
لەوشارە فەرمانرەوایە، بەڵام دوای راپەرین بەشێک لەو خانوانە دەستیان بەسەردا گیرا
لەلایەن بەرپرسانی بالای حزبەوەو ئێستا نەک هەر خانوەکە بەڵکو تەواوی گەرەکێکیش بە
دارستان و سەوزایی و شەقام و خانوەکانی دەوروبەرییەوە داگیراکراوە بۆ ئەو
بەرپرسانە و کوڕ و نەوەکانیان.
شوێنە
بەناوبانگە گەشتیاریەکانی کوردستان کە خۆی لە دۆڵ و گرد و دەشتو سەوزایی فراوانی
چەند هەزار دۆنمیدا دەبینێتەوەو لەلایەن بەشێکی تر لە بەرپرسان و سەرکردەکانی
حزبەکانەوە داگیرکراو ئێستا و دوای کۆچی دوایی بەرپرسەکان بوەتە مەزارگەی خۆیان و
شوێنی حەوانەوەی کوڕ و نەوەکانیان و وردە وردە ڕوبەرێکی زۆر بەرفراوان لە دەوری
ئەو ناوچەیە تاپۆ دەکرێت لەسەر حزب و کەسە دەسترۆیشتوەکانی ناو حزب.
به‌گشتی له‌سنوری پارێزگاكانی سلێمانی
و هه‌ڵه‌بجه له‌ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوودا 65 موڵكی گشتی له‌لایه‌ن حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی
ئه‌و دوو پارێزگایه‌وه داگیركراون و تا ئێشتاش هیچ هەوڵێک نییە بۆ گێرانەوەی ئەو موڵکانە بۆ دەستی حکومەت
و وەزارەتەکان.
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حزب بەدەر نین لە داگیرکاریی موڵکی گشتی و لە باشترین
شوێنەکانی ناوجەرگەی شار و لە بە بەهاترین شوێنی شاردا گرد و زەوی چەند هەزار
دۆنمی کراوە بە باڵەخانەی گەورەو دراوە بە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی حزب کە ڕۆژگارێک
بودجەی ئەو دەزگایانەش هەر لەسەر حکومەت و بودجەی گشتی بوەو ئێشتاشی لەگەڵ بێت
ژماەرەیەکی زۆر لە کارمەندان و ڕۆژنامەنوسانی ئەو دەزگایانە لەسەر بودجەی گشتی
موچەی مانگانەیان وەردەگرن.
له 27ی شوباتی ساڵی 2011 حكومه‌تی ئه‌وكاته‌ی
هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا هه‌موو ئه‌و موڵكه گشتییانه‌ی كه لای حزبه‌كانه بگه‌ڕێنێته‌وه.
پارتی و یه‌كێتی و حزبی شیوعی چه‌ند موڵكێكی
كه‌م و ڕه‌مزییان راده‌ست كرده‌وه و دواتر پڕۆسه‌كه راگیرا
لە سنوری
پارێزگای هەولێر نمونەی داگیرکاریەکان هیچ کەمتر نییە لە سلێمانی و لە دوای
راپەرینەوەو جیاواز لە گرد و بالەخانە، گوند و ناحیەش داگیراکراوەو بارەگای حزب و سەرکردەکانی
تێدا جیگیرکراوەو بە جۆرێک لە جۆرەکان قەدەغەی ئەوە کراوە کەسانی دور لەو
بارەگایەو بەدەر لەو تاقمەی کە دەبێت لەوێ بژین رێگە نادرێت کەسی تر لەوێ ژیان
بەسەر بەرێت چونکە بارەگای سەرکردەی حزب و بارەگای دەزگا ئەمنیەکانی حزبی لێیە.
له كابینه‌ی شه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم، دکتۆر
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی 17 شوباتدا
ژماره‌یه‌ك بڕیاری بۆ چاكسازیی ده‌ركرد یه‌كێك له بڕیاره‌كان گێرانه‌وه‌ی موڵكی گشتی بوو له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه
بۆ حكومه‌ت به‌ڵام دواتر حزبه‌كان ڕێگرییان كرد له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارە.
له‌نێو جه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێر چاوت به‌شوێنێك
ده‌كه‌وێت كه له‌گه‌وره‌یدا بێوێنه‌یه و نزیكه‌ی 400 دۆنم ده‌بێت، ئه‌و شوێنه
ماڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، كاتێكیش سەرۆکی هەریمی ئێستا پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی
هه‌رێم بوو، له‌نێو ئه‌و ماڵه‌دا پێداگری ده‌كرد له گێڕانه‌وه‌ی موڵكی گشتی بۆ
حكومه‌ت، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی ئه‌و شوێنه بداته‌وه به حكومه‌ت.
پرسیاری سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه نییه
ئه‌و گرد و شوێنه ستراتیژییان بۆ ساڵانێكه له‌لایه‌ن حزب و به‌رپرسه‌كانیه‌وه
داگیركراوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه 10 ساڵ به‌سه‌ر بڕیاری ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی موڵكی
گشتی کە لای حزبه‌كانه دراوه، له‌هه‌رێمی كوردستانیش سێ سه‌رۆك وه‌زیران گۆڕاوه،
به‌ڵام بۆ تا ئێستا حزبه‌كان به تۆپزیی به‌رده‌وامن له‌داگیركردنی ئه‌و ناوچانه؟؟؟
كابینه‌ی نۆ كه دروشمی چاكسازیی هه‌ڵگرتووه، هۆكار چییه به وشه‌یه‌كیش باس له
گێرانه‌وه‌ی موڵكی گشی بۆ حكومه‌ت ناكات؟؟ له‌كاتێكدا ئه‌و موڵكانه ده‌توانن باری
سه‌ختی ئابووریی له‌سه‌ر شانی حكومه‌ت سوك بكه‌ن و حکومەت دەتوانێت بیانکاتە
سەرچاوەیەکی باشی داهات و پرکردنەوەی قەرزە کەلەکەبوەکانی سەرشانی.