شازادە ویلیام وەک قۆزترین پیاوی کەچەڵ لەجیهاندا دەستنیشانکرا

هەمەڕەنگ

02/04/2021‌ 582 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەگەڵ ئەوەی قژ ڕووتانەوە بەگشتیی لەسەرنجڕاکێشیی پیاوان کەمدەکاتەوە، بەڵام بەپێی بۆچوونی ملیۆنان بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، شازادە ویلیامی 38 ساڵان، وەک قۆزترین‌و سەرنجڕاکێشترین پیاوی کەچەڵی جیهان دەستنیشانکراوە.

لە27ى ئازاردا، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بەریتانیا بەهاوکاریی کۆمپانیای Longevitaی تایبەتمەند بەگەشتوگوزاری چارەسەریی راپرسییەکیان کردووە کە تێیدا 17.6 ملیۆن کەس شازادە ویلیامیان وەک قۆزو سەرنجڕاکێش وەسفکردووە.

لەڕاپرسییەکەدا، میر ویلیام کە هاوسەرگیری لەگەڵ کەیت میدڵتۆندا کردووە، لەڕووی سەرنجڕاکێشییەوە پێش پیاوە کەچەڵەکانی تر کەوتووە وەک بۆکسێنەر مایک تایسۆن کە لەپلەی دووەمدا هاتووە، هەروەک ئەکتەرو مۆدێل جەیسۆن ستاسامی تێپەڕاندووە کە لەساڵی 2013 لەلایەن گۆڤاری "تەندرووستیی پیاو" وەک بەهێزترین پیاوی هۆڵیود دەستنیشانیکردبوو.

لەڕاستیدا، ئەوە یەکەمجار نییە باس لەقژ ڕووتانەوەی میر ویلیام دەکرێت، لەکانوونی دووەمی ساڵی 2018شدا کاتێک هاری برای لەسەر قژەکەی گاڵتەی پێکرد، لەسەر ئامۆژگاریی ڕیچارد واردی قژداهێنەری هاوسەرەکەی، بڕیاریدا لەسەر ساتیلی قژی بگۆڕێت، بەشێوەیەک لەیەکێک لەبۆنەکاندا بەقژێکی تەواو کورتکراوەوە بینرا.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی