دەبێت مەودای نێوان ئۆتۆمبێلەكان لەڕێگای خێرا چەند بێت؟

هەمەڕەنگ

05/04/2021‌ 930 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەودای نێوان ئۆتۆمبێلەكان، یەكێكە لەخاڵە هەرە گرنگەكانی شۆفێری كە مسۆگەریی ژیان‌و سەلامەتی شۆفێرەكان دەكات.

كۆمپانیای ACEی ئەڵمانی باس لەوەدەكات، مەودای نێوان ئۆتۆمبێلەكان مەبەست لەوەیە ئەگەربێت‌و ئۆتۆمبێلەكەی پێشەوە لەپڕێكدا بوەستێ، دەبێت ئۆتۆمبێلەكەی دواوە بتوانێ بەئاسانی بوەستێتەوە.

كۆمپانیا ئەڵمانییەكە كە گرنگییەكی زۆر بەكاروباری ئۆتۆمبێل‌و شۆفێری دەدات، ئاماژەی بەوەكردووە، مەودای نێوان ئۆتۆمبێل پێویستە "دوو چركە" بێت.

بۆ ئەوەی شۆفێر بتوانێت بەئاسانی ئەو دوو چركەیە بخەمڵێنێت، دەتوانێت بەردێك یاخود دارێك بكاتە نیشانە، كاتێك ئۆتۆمبێلەكەی پێشەوە ئەو دارەی تێپەڕاند، ئەم بەوتنی "یانزە، دوانزە" نەك "یەك، دوو" بگاتە ئەو شوێنە.

كۆمپانیاكە باسی لەوەكردووە، ئەگەر بەكەمتر لەو دوو چركەیە گەیشتە ئەو شوێنە، ئەوا مەترسی هەیەو خێراییەكە زۆرەو مەودای نێوان دوو ئۆتۆمبێلەكە كەمە، هەروەها باس لەوەكراوە، لەكاتی كەشوهەوای نالەبار، پێویستە مەوداكە "سێ چركە" بێت.

ڕەنج ڕەسوڵ