مۆسكۆ هەوڵێكی نێوەندگیری لەنێوان تاران و واشنتۆن دەستپێدەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 119 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بەسەردانێك گەیشتە تاران بۆ یەكەمجار لە دوای هەڵگیرسانی جەنگەوە، ئەوەش بۆ ڕێگری لە دووبارە دەستپێكردنەوەی شەڕ.

سەردانەكەی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بۆ تاران، كە یەكەم سەردانە لە دوای سەرهەڵدانی شەڕەوە، پرسیار لەبارەی توانای مۆسكۆ بۆ  هاندانی ئێران و ئەمریكا بەرەو لێكتێگەیشتن و سنووری ئامادەیی بۆ فشارخستنە سەر هاوبەشە ئێرانییەكەی لە بەرامبەر دەستكەوت لە واشنتۆنەوە دەوروژێنێت.

عەقیل عەباس، شارەزای كاروباری ئەمریكی دەڵێت، كرانەوەی ئەمریكا بۆ ڕۆڵی ڕوسیا مەرج نییە متمانە بە نێوەندگیری مۆسكۆ بكات، بەڵكو پەیوەستە بە پەیوەندی كەسی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پوتین.

ئەو گومانی هەیە لە ئەگەری ئەوەی ئەم پەیوەندییە ببێتە هۆی یەكلاییكردنەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە زۆرترین شت كە ڕوسیا دەتوانێت بەدەستی بهێنێت، یارمەتیدانی تارانە بۆ چوونە سەر مێزی دانوستان.

ناوبراو ئاماژە بە چین دەكات كە نفوزی لە ئێراندا گەورەترە لە ڕوسیا، بەبێ ئەوەی بتوانێت، هەڵوێستی ئێران بگۆڕێت.