شارپرێس:
ئەم هاوبەشییە لەڕێگەی بەرنامەکانی گۆڕینەوەی ئامێرەکان، بژاردەکانی دابینکردنی داراییو قیست، پاکێجە تایبەتەکان، دەستپێشخەرییەکانی بازرگانیی ئەلیکترۆنیو چالاکییە هاوبەشەکانی مارکێتینگەوە، خزمەت بەبەکارهێنەرانو بەشداربوانی کەرتی بازرگانیی دەکات.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵو سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕۆژهەڵاتی عەرەبی، ڕێککەوتننامەیەکی هاوبەشیی ستراتیژییان واژۆکرد کە ئامانج لێی فراوانکردنی هاوکارییەکانیانە لەعێراقدا، لەپێناو واڵاکردنی دەرگای دەستڕاگەیشتن بەئامێرەکان، خزمەتگوزارییەکانو چارەسەرە تەکنەلۆژییەکانی سامسۆنگ لەسەر ئاستێکی بەرفراوانتر بۆ تاکەکانو کۆمپانیاکان.
بهگوێرهى ئەم هاوبەشییە ستراتیژییە، ئامێرەکانی سامسۆنگ لەڕێگەی کەناڵە تایبەتەکانی ئاسیاسێڵەوە بۆ تاکەکانو کەرتی بازرگانی (کۆمپانیاکان) بەردەستدەبن، ئەوەش لەڕێگەی بەرنامەی پسپۆڕانەوە کە نەرمیوانانییەکی زیاتر لەکڕینو مەودایەکی فراوانتر لەبژاردەکان دەبەخشێتە بەشداربوان.
ئەم هاوکارییە، بەرنامەی گۆڕینەوەی ئامێرەکانو سودوەرگرتن لەبەهای ماوەی ئامێرەکە (Trade-in) دەگرێتەوە کە ڕێگە بەبەشداربوانی شایستە دەدات ئامێرەکانی ئێستایان بگۆڕنەوەو بەهای ماوەی ئامێرەکەیان لەناو نرخی ئامێرە نوێیەکەی سامسۆنگدا هەژماربکرێت، هەروەها ئەم هاوبەشییە، بژاردەی دیاریکراو بۆ دابینکردنی داراییو قیست پێشکەشدەکات، بەجۆرێک کە خاوەندارێتیی ئامێرەکان ئاسانترو گونجاوتر بکات.
سەبارەت بەبەشداربوانی کەرتی بازرگانی (کۆمپانیاکان)، ئاسیاسێڵو سامسۆنگ پێکەوە کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی ئەو چارەسەرانەی کە تایبەت بۆ کۆمپانیاکان (B2B) داڕێژراون، هاوکات لەگەڵ گەڕان بەدوای دەرفەتی بازرگانیی نوێدا کە پێداویستیی دامەزراوەکان لەکەرتە جیاوازەکاندا دابین بکات، ڕێککەوتننامەکە بەرنامەی دارایی تایبەت دەگرێتەوە کە پاڵپشتیکراوە بەچارەسەری (Samsung Knox Guard)ی سامسۆنگ بۆ بەڕێوەبردنو پاراستنی ئامێرەکان.
لەچوارچێوەی ئەم هاوبەشییەدا، هەردوو کۆمپانیاکە بەرنامەی "ڕاوێژکارانی فرۆشتنی پەسەندکراو لەسامسۆنگ" ڕادەگەیەنن، بەمەبەستی بەهێزکردنی زانیاریی تیمەکانی فرۆشتن دەربارەی بەرهەمەکانو بەهێزکردنیان بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتیی چاکترو دەوڵەمەند بەزانیاری بۆ بەشداربوان لەکاتی هەڵبژاردنی ئامێرو چارەسەرەکانی سامسۆنگدا.
ئەم هاوکارییە کەناڵە دیجیتاڵییەکانو بازرگانیی ئەلیکترۆنیش دەگرێتەوە، بەجۆرێک کە هەردوو کۆمپانیاکە کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی بەرهەمەکانی سامسۆنگ لەڕێگەی فرۆشگای دیجیتاڵیی ئاسیاسێڵەوە، دەستپێشخەرییەکانی دیكهش بەرنامەی کڕینی ئامێرەکان بۆ فەرمانبەران (EPP)، کەمپەینی مارکێتینگو پڕۆمۆشنی هاوبەش، پاکێجی تایبەت کە ئامێرەکانو خزمەتگوزارییەکان پێکەوە کۆدەکاتەوە، لەگەڵ ئەو ئۆفەرانەی کە بۆ چینە جیاوازەکانی بەشداربوان داڕێژراون، دەگرێتەوە.
لەم بۆنەیەدا، عامر سەناع بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند، "ئەم هاوبەشییە تەنها لەدابینکردنی ئامێرەکاندا کورتنابێتەوە؛ بەڵکو باز دەدات بۆ تێپەڕاندنی ئەو سنورەش، ئەم هەنگاوە بەشدارە لەخێراکردنی بونیادنانی پاشەڕۆژی دیجیتاڵیی عێراق، ئێمە لەئاسیاسێڵ باوەڕی تەواومان هەیە کە تەکنەلۆژیا پێشکەوتوەکانی جیهان دەبێت لەبەردەستی هەر هاوڵاتییەکی عێراقیدابن، لەڕێگەی کۆکردنەوەی نێوان بڵاوبونەوەی ئێمە لەسەرتاسەری عێراقدا، مەعریفەمان لەبازاڕدا، توانای گەشەسەندومان کە پاڵپشتیکراوە بەژیریی دەستکرد (AI)و داهێنانە جیهانییەکانی سامسۆنگ، ئێمە ئەم تەکنەلۆژیایانە لەتاکەکانو کۆمپانیاکان نزیکدەکەینەوە، کاتێک ئێمە بەرەو پێشەوە دەڕۆین لەڕوانگەماندا بۆ بونیادنانی دامەزراوەیەک کە پاڵپشتیکراوە بەژیریی دەستکرد، هاوبەشیی لەم ئاستەدا هاوکارمان دەبێت بۆ هێشتنەوەی بەشداربوانمان بەپهیوەندیی بەردەوامەوە بەو شتانەی کە پاشەڕۆژ لەگەڵ خۆیدا دەیهێنێت".
لای خۆیشییەوە، جۆنگ هۆ کانگ سەرۆکی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕۆژهەڵاتی عەرەبی ڕایگەیاند، "ئەم ڕێککەوتننامەیە قۆناغێکی نوێو گرنگ لەهاوکاریی نێوانمان لەگەڵ ئاسیاسێڵدا نیشاندەداتو توانامان بەهێز دەکات بۆ واڵاکردنی دەرگای دەستڕاگەیشتن بەنوێترین ئامێرو داهێنانەکانی سامسۆنگ بۆ شەپۆلێکی بەرفراوانتر لەبەشداربوان لەناوچە جیاوازەکانی عێراقدا، لەڕێگەی کۆکردنەوەی نێوان پێشەنگایەتیی تەکنەلۆژیی سامسۆنگو بڵاوبونەوەی ئاسیاسێڵ لەبازاڕداو ئەزمونی لەخزمەتکردنی بەشداربواندا، ئێمە هەوڵدەدەین بژاردەی زیاترو ڕێگهی نەرمتر بۆ کڕینو ئەو چارەسەرانە ببەخشینە تاکەکانو کۆمپانیاکان کە پێداویستییە گەشەسەندوەکانیان دابینبکات".
ئەم هاوبەشییە ستراتیژییە چوارچێوەیەکی تۆكمه بۆ پەرەپێدانی ئۆفەر، خزمەتگوزارییو چارەسەری هاوبەش جێگیردەکات بەتەواوی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی تاکەکانو کەرتی بازرگانی پێکەوە داڕێژراون.
