ئێران سەرشیوی مەریوانی بۆردومان كرد

کوردستان

42 خولەک پێش ئێستا‌ 361 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئەمڕۆ یەك شەممە سوپای پاسداران سەرشیوی مەریوانی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆردومان كرد.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، سوپای پاسداران بەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و هاوەن گوندی گەوێڵەی سەر بە ناوچەی سەرشیوی مەریوانی بۆردومان كردووە.

سەرچاوەكان دەڵێن، ئەو بۆردومانە 40 خولەك بەردەوام بووە و ترس و دڵەڕاوكێی لەنێو هاووڵاتیانی سنورەكەدا دروستكردووە.
 
ئەم بۆردومانە هاوكاتی ڕوودانی چەند پێكدادانێكە لەنێوان سوپای پاسداران و هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە چەند ناوچەیەك لە ڕۆژانی ڕابردوودا.