شارپرێس:
لە دوو وڵاتی دیكە لە دوای ناڕەزایەتییەكانی فەڕەنسا، خۆپیشاندان دەستیپێكرد.
خۆپیشاندان لە هەر یەك لە پرتوگال و ئەلبانیا لە چەند ناوچەیەك دەستیپێكردووە هاوكاتی خۆپیشاندانەكانی فەڕەنسا.
ئیدی ڕاما، سەرۆك وەزیرانی ئەلبانیا، ڕۆژی یەكشەممە، بانگەوازەكانی دەستلەكاركێشانەوەی ڕەتكردەوە، كە لەگەڵ فراوانبوونی ناڕەزایەتی شەقامەكان ئەو داواكارییە پەرەی سەندووە.
سەرۆك وەزیران ڕِایگەیاند، هیچ مەترسییەك بۆ سەر حكومەتەكەی نییە، بەڵكو هەوڵەكانی ئەلبانیا بۆ پەیوەستبوون بە یەكێتی ئەوروپا بەردەوامە.
خۆپیشاندانەكان لەئەلبانیا بە سەركردایەتی خوێندكاران بەهۆی توڕەیی لە گەندەڵی حكومەت و كەمی هەلی كار و دابەزینی ئاستی خوێندن لە شاری تیرانای پایتەخت و شارەكانی دیكە دەستیپێكرد.
هاوكات لە شاری لشبۆنەی پایتەختی پرتوگاڵ هەزاران كەس كۆبوونەوە دژی بەرزبوونەوەی تێچووی گوزەران و ژیان و قەیرانی نیشتەجێبوون خۆپیشاندان دەستیپێكرد.