شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا داوای لە فەرەنسا كرد سنوورەكانی دابخات و كۆنتڕۆڵی ڕەوشەكە بكات.
ترەمپ لە پۆستێكدا نوسیویەتی "فەڕەنسا دەسوتێت، كۆچی خەڵك لەجیهانێكەوە، كە كەسانێك ڕق و كینەیان لە دڵدا هەیە، ئەم وڵاتە گەورەیەی داڕوخاندووە."
ئاماژەی بەوەشكرد، پێش ئەوەی درەنگ بێت سنورەكانتان دابخەن و كۆنترۆڵ توندوتۆڵ بكەن.
خۆپیشاندانەكان لە سەرانسەری فەرەنسا ڕۆژی شەممە توندوتیژی بەخۆیەوە بینی، باڵەخانەیەكی شارەوانی ئاگری تێبەردرا، دوكانەكان تاڵان كران، دیوارەكان بە نوسین و دروشم داپۆشران و گروپە توندڕۆكان لەگەڵ پۆلیس لە زۆرینەی شارەكانی سەرتاسەری وڵاتەكەدا تێكهەڵچوون.
خۆپیشاندەرێك لە كاتی خۆپیشاندانەكانی پاریس بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداو پۆلیس ٨٥٥ كەسی دەستگیركرد.