لەقامیشلۆ دەستپێشخەرییەك بۆ بەفەڕمیكردنی زمانی كوردی لە سوریا ڕاگەیەندرا

کوردستان

55 خولەک پێش ئێستا‌ 88 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس: كەنداڵ جودی

لە شاری قامیشلۆ دەستپێشخەرییەك ڕاگەیەندرا كە ئامانجی ناساندنی زمانی كوردییە لە ڕووی دەستووری و یاسایی و بەفەڕمی‌ كردنی لە سوریا.

 هەروەها دەستپێشخەرییەكە، ئامانجی گەرەنتیكردنی مافی بەكارهێنان و فێركردنە بە زمانی كوردی و بەفەڕمیكردنی زمانە لەڕووی دەستووری و یاساییەوە.
 
مامۆستایان، قوتابیان، ڕۆشنبیران، پارێزەران، ڕۆژنامەنووسان، هونەرمەندان و كەسایەتییەكان و ئەوانەی گرنگی بە زمانی كوردی دەدەن بەشدارییان لە دەستپێشخەرییەكەدا كرد.