سەرۆك كۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبوونەوە

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 150 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری دەرەوەی توركیا بە مەبەستی بەشداری لە ٥٢هەمین كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی گەیشتە بەغدا‌و لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە.

  سەرچاوەكانی وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەڵێن، هاكان فیدان لە میانی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، لەگەڵ نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە.

پێشتریش هاكان فیدان لەگەڵ فایەق زێدان  سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق كۆبووەوە.