شارپرێس:
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی شارپرێس لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار دەستیکەوتوە، بەهۆی کێشەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانو بزوتنەوەی بابلیون، دوو پۆستی حکومەتی عێراق بەبەتاڵی ماونەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە تایبەت بەشارپرێس باسی لەوەکرد، بزوتنەوەی بابلیون بەسەرۆکایەتی ڕەیان کلدانی داوایکردوە، ئەگەر پۆستی وەزیری کۆچبەران بدرێتە پارتی، دەبێت جێگرێکی سەرۆک وەزیران بدرێتە بابلیون، یاخود بەپێچەوانەوە.
هاوکات لەبارەی هەڵوێستی پارتی دەربارەی ئەو داواکارییە سەرچاوەکەی شارپرێس ئەوەی ئاشکراکرد، پارتی داواکارییەکەی بابلیون ڕەتدەکاتەوەو دەیەوێت هەم پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران وەربگرێت، هەمیش کاردەکات بۆ ئەوەی لەم خولەی حکومەتی عێراقدا پۆستەکە بدرێتە کریستیانێکی سەربەخۆ.