شارپرێس:
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند كە كۆگایەكی تەقەمەنی ماوەبەسەرچو لە بەغدای پایتەختی عێراق تەقیوەتەوە.
نوسینگەی میدیایی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێكدا، ڕایگەیاندووە، كۆگایەكی تەقەمەنی ماوەبەسەرچوو لەناو بارەگایەك لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا تەقیوەتەوە و تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
هاوكات، سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕاگەیاند، لە تەقینەوەكەدا چوار ئەندامی حەشدی شەعبی برینداربوون، ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێكیان برینەكانیان سەختە.
پێشتر سەرچاوەیەكی ئەمنی تەقینەوەیەكی لە بەغدا بە هۆكارێكی نادیار ڕاگەیاندبوو.