ئیدارەی ترەمپ سزاکانی سەر ڕوسیا سووک دەکات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 99 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارێکی واژۆ کردووە کە بەهۆیەوە زۆرێک لە سزاکان و کۆتوبەند و باجە گومرگییە پەیوەندیدارەکان بە ڕوسیا هەڵدەگیرێن، ئەوەش چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی بەپێی یاسایەک کە مانگی ڕابردوو واژۆی کردبوو، جێبەجێ بکرێن.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دەرچووە کە ترەمپ لەڕوسیا نزیکدەبێتەوە و بە ئاشکرا ڕەخنە لە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، دەگرێت؛ تەنانەت ئاماژەی بەوە داوە کە ئۆکرانیا پێویستی بە سەرکردەیەکی نوێیە.

ترەمپ سزاکانی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکای لە دژی ڕوسیا ڕاگرت و ڕایگەیاند کە هەڵگرتنەوەی ئەم سزایانە لە بەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکادایە.

بەپێی یاساکە، کە لیندسی گراهام، گەورە سیناتۆری کۆچکردووی کۆمارییەکان یەکێک لە دیارترین پشتیوانانی بوو، دەبوو لە ماوەی 30 ڕۆژدا باجی گومرگی تا 100% بەسەر هەموو ئەو کاڵایانەدا بسەپێنرێت کە لە پێنج وڵاتی گەورەترین هاوردەکەری نەوتی خاو یان گازی ڕوسیاوە دەهاتنە ئەمریکا.

 ئەم باجانە بەسەر ئەو وڵاتانەشدا دەسەپێنرا کە بە ئاگاییەوە نەوت یان گازی ڕوسیا دەکڕن، یان یارمەتیی ئەو وڵاتە دەدەن لە خۆدزینەوە لە سزاکان.

  ترەمپ ناوەڕاستی ئەیلوولی ڕابردوو یاسای گراهام بۆ سزادانی ڕوسیا و ئێران بۆ ساڵی 2026 ی واژۆ کرد.

چەند وڵاتێک، لەوانە هیندستان کە گەورەترین هاوردەکەری نەوتی ڕوسیایە، نیگەرانیی خۆیان لە پڕۆژە یاساکەی سزاکانی ڕوسیا دەربڕیبوو.


ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی