شارپرێس:
حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، تاران ئەگەری شەڕێكی نوێی سەخت بەدوور نازانێت و هۆشداریشیدا لەوەی كە وەڵامدانەوەی ئێران ئەمجارە زۆر توندتر دەبێت.
حسێن موحیبی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئێران، باسی لە دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە كرد و وتی: ئێمە ئەگەری شەڕ بەدوور ناگرین و وەڵامدانەوەی ئەمجارەمان زۆر توندتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرگیز ئەو چەكانەیان بەكارنەهێناوە كە پێویستیان بە ڕەوشێكی تایبەت هەبێت و دەڵێت، ئەمجارە ئەمریكا ڕووبەڕووی كێشەی زۆر جددی دەبێتەوە، جیهان شایەتی قەیرانێكی جددی وزە دەبێت.
موحییبی ئاماژەی بەوەدا كە ئەگەر ناوچەكە بۆ ئێران پارێزراو نەبێت، هیچ شوێنێك بە سەلامەتی نامێنێتەوە و تاران پەنا بۆ کاری كتوپڕو سەرسوڕهێنەر دەبات ئەگەر جارێكی دیكە شەڕ پەرەی سەندەوە.