ئەردۆغان: توانیمان خۆمان لەگێچەڵپێكردن بپارێزین و نەچینە شەڕەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 199 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، بە سەركەوتوویی وڵاتەكەی لە ململانێكان دوورخستووەتەوە كە لە ناوچەكەدا پەرەی سەندووە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێكدا لە كۆمەڵگەی سەرۆكایەتی ڕایگەیاند: ئێمە وڵاتەكەمان لە ململانێكان دوور خستووەتەوە كە لە دەوروبەرمان ڕوودەدەن، نەكەوتوینەتە تەڵەی گێچەڵپێكردن و بە سەركەوتوویی قۆناغە سەختەكانمان تێپەڕاندووە.

سەرۆكی توركیا دەڵێت "ناوچەكە تووشی زریانی قەیرانەكان بووە كە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ توندتر دەبێت، شەڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا لە باكورەوە لە نزیكمانەو لە چەند مانگێكی تردا دەچێتە پێنجەمین ساڵی خۆیەوە".

ناوبراو دەشڵێت: شەڕی ئیسرائیل لە دژی فەلەستین بێ وەستان بەردەوامە، سەرەڕای ڕێككەوتنە واژۆكراوەكان. پێش ئەوەی گرژییەكانی ئێرانی دراوسێمان بە تەواوی كەم ببنەوە، ململانێیەكی نوێ هەڵگیرسا، ئەمجارەیان لە یەمەن.

ڕاشیگەیاند "هێرشەكانی حوسییەكان كە سعودیە دەكەنە ئامانج، گرژییەكانی ناوچەكەمانی بەشێوەیەكی بەرچاو زیاتركردووە ".

ئەردۆغان ڕونیكردەوە، ئەو هێرشەی حوسییەكان بۆ سەر فڕۆكەخانەی ڕیاز ئەنجامیاندا، بووە هۆی ئەوەی زۆرێك لە برا موسڵمانەكان گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا زیارەتكاران و سەدان كەسیش برینداربوون.