شارپرێس:
سێباستیان لوكۆرنو سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا ڕۆژی دووشەممە قەدەغەی هاتووچۆی لەبەشێكی شارەكانی باكوری وڵاتەكە بۆ شەوانی دووشەممە و سێشەممە ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئاژاوەگێڕییەكان و توندوتیژی لە كاتی ناڕەزایەتییەكان دژی گرانبوونی تێچووی ژیان لەڕۆژی شەممە.
بەپێی نووسینگەی لوكۆرنو، قەدەغەی هاتووچۆ لە كاتژمێر ٨:٠٠ی ئێوارە تا ٦:٠٠ی بەیانی لە چوار شاری باكور، لەنێویاندا شاری لیل، لەو دوو شەوەدا جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "سەرۆك وەزیران ڕەوشەكە ئاسایی دەكاتەوەو ئەگەر باری نائاسایی پێویست بێت، توانای ئەوەیان هەیە ئەوە بكەن".
هاوكات لۆران نونیز، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هیچ پلانێك نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی یارییەكەی ئێوارەی سێشەممەی نێوان پاریس سان جێرمان و بەرشەلۆنە.