شارپرێس:
كۆمپانیای تۆیۆتا دیزاین و هەندێك تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلی GT 86 Coupe ی
بڵاوكردووەتەوە كە بڕیار وایە بەم نزیكانە بەشێوەیەكی فەڕمی ڕابگەیەنرێت
درێژی ئۆتۆمبێلەكە 4 مەتر و 26 سانتیممەترە، پانییەكەی
177 سانتیممەترە و بەرزییەكەی 131 سانتیممەترە و كێشی 1270 كیلۆگرامە، بۆدییەكەی
لە بۆدی ئۆتۆمبێلەكانی پێشووتری هەمان جۆر پتەوترە.
ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە پێشكەوتنی بەسەرداهاتووە، شاشەی
تێدایە بە لەمس كار دەكات و پێشكەوتوترین سیستەمی مەڵتی میدیا كار پێدەكات،
هەروەها كامێرای تێدایە كە لە ڕووداو و ئەگەری پێكدادان ئاگادارت دەكاتەوە.
بزوێنەری ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی تۆیۆتا فراوانییەكەی 2.7
لیترە بە كێشی 235 ئەسپ، هەروەها خاوەنی گێڕێكی میكانیك و ئۆتۆماتیكی شەش گێڕە.
ڕەنج ڕەسوڵ