مێسی پاشای ڕاستەقینەی بەرشەلۆنەیە

وەرزش

06/04/2021‌ 182 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، شەوی ڕابردوو لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی بەلەد وەلید لە هەفتەی 29 ی خولی ئیسپانی زۆرترین یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجامدا.

پاش یارییەكە، مێسی بەشێوەیەكی تایبەت لەگەڵ خێزان و هاوڕێكانیدا ئاهەنگی گێڕا و درێسێكی لەبەر كرد كە بۆ ئەو بۆنەیە ئامادەكرابوو.

مێسی توانیتی ژمارە پێوانەیی چاڤی هێرناندزی هاوڕێی كە ئێستا ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەرییە بشكێنێت، كە پێشتر 767 یاری فەڕمی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجامدابوو.

ڕەنج ڕەسوڵ