حکومەتى هەرێم هەڵوێستى خۆی لەسەر راگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆ راگەیاند

کوردستان

07/04/2021‌ 782 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە رەنگە لە سبەینێوە تا چوار بۆ پێنج رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنرێت.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی پارتی راگەیاند، پێشتریش وتوومانە ئەگەر هاوڵاتیان پابەند نەبن ناچارین هەندێ رێکار رابگەیەنین کە لەبەرژەوەندى خەڵکى کوردستان، بۆیە داوا دەکەین چەند خەڵک پابەند بن حکومەت ئەوەندە ئاسانکاری دەکات.

ئاماژەى بەوەشکرد، راگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆ ئەگەرێکى کراوەیە، رەنگە لە سبەینێوە قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنن، بەڵام ئەمە کاتى دەبێت رەنگە بۆ چوار رۆژ بێ.

وتەبێژەکەى حکومەتی هەرێم روونیشیکردەوە، حکومەت بەرپرسیارییەتى لەسەر شانەو دەبێت هەندێ رێکارى نوێ رابگەیەنن بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرى ئەو ڤایرۆسە.
س.هـ