شارپرێس:
به‌دروشمى (ڕەمەزان بەسکی برسی‌و گیرفانی بەتاڵ ناگیرێت) كه‌مئه‌ندامان له‌شارى سلێمانى گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو سكرتێرى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانیش په‌یامێكى ئاراسته‌ى به‌رپرسانى هەرێم كرد‌و ڕایگه‌یاند، "بێزاربوین له‌به‌ڵێنه درۆكانتان، تكایه وه‌كو مرۆڤ سه‌یرى كه‌مئه‌ندامان بكه‌ون‌و فریامان كه‌ون".
بەبەشداری ژماره‌یه‌كى زۆر له‌كه‌مئه‌ندامان کەمئەندامان له‌شارى سلێمانى بەدروشمی (ڕەمەزان بەسکی برسی‌و گیرفانی بەتاڵ ناگیرێت) گردبونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو جه‌ختیانكرده‌وه، ڕۆژ بەڕۆژ ژیانی کەمئەندامان سه‌ختردەبێت.
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیشدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، سامان حسێن لێپرسراوی گشتی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان نیگەرانى خۆیی‌و كه‌مئه‌ندامانى به‌به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێم گه‌یاندو وتى:"نامانەوێت ده‌مو چاوتان ببینین، چونكه بێزاربوین له‌به‌ڵێنه درۆكانتان، ئێمه نه براى ئێوه‌ین نه خوشكى ئێوه‌ین، چونكه به‌رده‌وام ئه‌م دروشمه ده‌ڵێنه‌وه كه وانییه".
لێپرسراوی گشتی یەکێتی کەمئەندامان ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "كه‌مئه‌ندام ناتوانێت له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌سكى برسى‌و به‌گیرفانى به‌تاڵ به‌ڕۆژوو بێت، تكاتان لێده‌كه‌م فریاى ژیانى كه‌مئه‌ندامان بكه‌ون‌و شه‌رم له‌كه‌مئه‌ندامیمان بكه‌ن".
ئه‌وه‌شى وت:"بۆ یه‌كجاریش بێت ویژدانتان به‌كاربێنن‌و بۆ یه‌كجاریش بێت وه‌ك مرۆڤ سه‌یرى كه‌مئه‌ندامان بكه‌ن".