بۆچی دروست نییە پێشخەوتن ئاو بخۆینەوە؟

تەندروستی

27/04/2021‌ 1632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاو پێکهێنەری سەرەکیی جەستەیەو لە 50% بۆ لە 70%ی کێشی جەستە پێکدەهێنێت، هەموو خانەو شانەیەک بۆئەوەی بەشێوەیەکی دروست بتوانێت کارەکانی جێبەجێبکات پێویستی بەئاوە، هەر کەمبونەوەیەکی ئاوی جەستە دەبێتە هۆی وشکبونەوەی جەستە، ئەوەش حاڵەتێکە جەستە ناتوانێت ئەرکەکانی بەشێوەیەکی دروست جێبەجێبکات.


ئیرین بالینسکی پسپۆڕی خۆراکناسیی له‌گۆڤاری پزیشکیی (میدیک فۆروم)دا نوسیویه‌تى:"خواردنەوەی ئاو بەرلەخەوتن پەسەندنییە، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی تێکچونی سیستەمی خەوو ڕێگەنادات جەستە (7 بۆ 8) کاتژمێر خەوی پێویست وەربگرێت.

بالیسنکی ئەوەشی وتووە، "بەهۆی خواردنەوەی ئاو بەرلەخەوتن گریمانەی ئەوە درووستدەکات کە کەسەکە ناچاربێت بچێتەسەر ئاو، لەکاتێکدا دەستنەکەوتنی خەوی تەواو پەیوەستە بەچەندین دۆخی تەندرووستیی مەترسیدارەوە، لەوانە تێکچوونی پڕۆژەی سووتاندنی چەوری‌و قەڵەویی‌و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن".

ئەو پسپۆڕە ڕێنمایی ئەوەیداوە، دەبێت سێ کاتژمێر بەرلەخەوتن ئاو نەخورێته‌وه‌، لەبەرئەوەی لەوماوەیەدا جەستە دەتوانێت چارەسەری شلە زیادەکانی جەستە بکات، هەربۆیە کەسەکە خەوێکی قوڵ‌و ئارامی دەبێت.

لەلایەکی ترەوە ئەو پسپۆڕە پێیوایە، "ئەگەر لەکاتی هەستان لەخەو کوپێک ئاو بخورێتەوە زۆر بەسوودە، لەبەرئەوەی دەبێتەهۆی ئەوەی بەدرێژایی ڕۆژ جەستە بەتەڕی بمێنێتەوە، خواردنەوەی ئاوی پێویستیش وادەکات پرۆسەی جێگرەوەی خۆراکیی چالاک بێت، ئەمەش یارمەتیدەرە لەلەناوبردنی ماددە ژەهراوییەکان کە ڕەنگە زیان بەجەستە بگەیەنن".

و: ئاکۆ ئاڵی