سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ بەڵێن دەدات داواکاری خێزانێکی هەژار بگەیەنێتە سەرۆکایەتی پەرلەمان

کوردستان

29/04/2021‌ 622 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شارپرێس ئەم جارە لە هەولێرەوە ماڵێکى دەستکورتى بێدەرامەت بەسەر دەکاتەوەو چیرۆکى ژیانى رۆژانەیان بۆ دەسەڵاتداران و خەڵکى کوردستان و سەرمایەداران دەخاتەڕوو.

 

ئەو خێزانە هەژارە کە پیاوەکەى پێشمەرگەى دێرین بووەو چەند جارێک بریندار بووە ئێستا بەبێ موچە لە ماڵەوە کەوتووەو هاوسەرەکەشى نەخۆشە، ئەوان توانای کڕینى هیچ پێداویستییەکى رۆژانەیان نییە، بۆیە لەرێی بەرنامەى "میوانى تۆین" داوای هاوکاری لە خێرخوازان دەکات.

عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانى کوردستان لەگەڵ تیمى شارپرێس ئەو خێزانە هەژارە بەسەر دەکاتەوەو بەڵێن دەدات داواکاری و خەم و ئازارەکەیان بگەیەنێتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.