شارپرێس:
دەگمەنن ئەو یاریزانانەی كە ماوەیەكی دورودرێژ بۆ هەڵبژاردەو یانەكانیان یارییان كردووە بەبێئەوەی كارتی سور وەربگرن.
ئەستێرە جیهانییەكان، وەكو میسیو ڕۆناڵدۆی بەرازیلو كریستیانۆ ڕۆناڵدۆو زێدان، سەرجەمیان جارێك یان زیاد لەجارێك كارتی سوریان وەرگرتووە، بەڵام ئەو ئەستێرانەی كارتی سوریان وەرنەگرتووە، ئێمه ناوهكانیان ئاشكرادهكهین.
• ڕاین گیگزی وێڵزی 963 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەو یانەكان ئەنجامداوە.
• ڕائول گۆنزالێزی ئیسپانی 932 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەو یانەكان ئەنجامداوە.
• ئەندریاس ئینێستای ئیسپانی 717 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەو یانەكان ئەنجامداوە.
• فیلیپ لامی ئەڵمانی 652 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەو یانەكان ئەنجامداوە.
• گاری لینیكەری ئینگلیزی 567 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەو یانەكان ئەنجامداوە.
ڕەنج ڕەسوڵ