شارپرێس:
لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا بەهۆی ئەوەی کەسانی ڕۆژووگر چەندین کاتژمێر لەخواردنو خواردنەوە دادەبڕێن، بۆیە پێویستیان بەپەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکییە کە قەرەبووی ئەو خۆراکە لەدەستچووەی ماوەی ڕۆژووەکە بکاتەوە.
وەزارەتی تەندرووستیی میسر لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک کۆمەڵێک ڕێنمایی خۆراکیی پێشکەش بەڕۆژوگران کردووە کە یارمەتیدەردەبن لەبەهێزکردنی تەندروستیی جەستە لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا.
بابەتەکەی وەزارەتی تەندروستیی میسر لەژێر ناونیشانی "ئەو خواردنانەی هەوڵبدە لەمانگی ڕەمەزاندا بیانخۆیت"، بڵاوکراوەتەوە.
لەپێشەکیی ئەو خواردنانەی وەزارەتەکە ڕێنماییکردووە بخورێن بریتییە لە"چەورییە تەندروستە سرووشتییەکان" کە لەزیتی زەیتوونو ماسیی زۆر چەورو تۆوەکانی وەک تۆو کونجیو تۆو کەتاندا دەستدەکەوێت.
هەروەک ڕێنماییداوە گۆشتو هێلکەو پاقلەمەنییەکان بخورێنو کەمتەرخهمی لەخواردنی سەوزهو میوەی سرووشتیشدا نەکرێت.
بەرهەمەکانی سپیایی لەناو لیستی ئەو خواردنانەدان کە ڕێنماییدراوە لەو مانگەدا بخورێن، بەشێوەیەک لەپاڵ پەنیرە سرووشتییەکان، لانیکەم ماست یان ماستاو بخورێت.
وەزارەتی تەندرووستیی میسر جەختیکردۆتەوە لەسەر خواردنەوەی لانیکەم ههشت کوپ ئاو لەنێوان ژەمی بەربانگو پارشێودا کردۆتەوە.
و: ئاکۆ ئاڵی
