ڕیاڵ مەدرید چاودێری یاریزانێكی فیۆرێنتینا دەكات

وەرزش

03/05/2021‌ 529 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بەوەكردووە، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی چاودێری دۆسان فلاهۆڤیچی سڕبی‌و یاریزانی یانەی فیۆرێنتینا دەكات بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ڕیزی یانەكە.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی، "ڕیاڵ مەدرید تاكە یانە نییە، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی ئەم وەرزە پێشكەشیكردووە، یانەكانی میلان‌و ڕۆمایش دەیانەوێت ئەو یاریزانە بۆ یانەكانیان بگوازنەوە".

دۆسان فلاهۆڤیچ تەمەنی 21 ساڵە، لەماوەی 36 یاریدا توانیویەتی 19گۆڵ تۆماربكات، نرخی ئەو یاریزانە بە60 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، بەڵام یانەكەی خۆی دەیەوێت بەموچەی 3 بۆ 4 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە، لەیانەكە بیهێڵێتەوە".

ڕەنج ڕەسوڵ