شارپرێس:
له‌ڕۆژى جیهانى تالاسیمیادا، سه‌رۆكى سه‌نته‌رى ئه‌و نه‌خۆشه له‌هه‌ولێر په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نه‌خۆشیه‌كه‌مان چه‌نده گران‌و سه‌خته، چاره‌سه‌ره‌كانیشمان زۆر گرانه"، ده‌شڵێت:"خێزانمان هه‌یه زیاتر له‌سێ توشبوى تالاسیمیاى هه‌یه‌و مانگانه‌ش ته‌نها 150 هه‌زار دینار موچه‌یان پێده‌درێت".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، سروه عه‌لی جەباری سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى کۆمەڵەی تالاسیمیا ئاشكرایكرد، "ئه‌مڕۆ به‌ردى بناغه‌ى سه‌نته‌رى چاره‌سه‌ركردنى تالاسیمیا له‌شارى هه‌ولێر داده‌نرێت، به‌داخه‌وه ساڵانێكى زۆربوو توشبوانى ئه‌م نه‌خۆشیه له‌چاوه‌ڕوانى سه‌نته‌ره‌كه‌ی خۆیان بوون، به‌ڵام كۆچى دواییان كرد‌و ئه‌وه‌یان نه‌بینى".
له‌په‌یامێكیشدا بۆ خێرخوازان وتى:"داوا له‌خێرخوازان ده‌كه‌ین هاوكاریه‌كانیان بۆ توشبوانى ئه‌و نه‌خۆشیه زیادبكه‌ن سوپاسیشیان دەکەین، چونكه ڕێژه‌ى توشبون زیاد ده‌كات‌و ڕه‌وشى ژیان‌و چاره‌سه‌ره‌كانیش زۆر گرانن".
ئه‌وه‌شى وت:"ئێستا تالاسیمیاى گه‌وره 758 توشبوو، تالاسیمیاى ناوه‌ند 84 توشبوو، تالاسیمیاى بچوک 60 توشبوو، جۆرێك نه‌خۆشیشمان هه‌یه هه‌ر له‌ناو توشبوانى تالاسیمیادا كه دوچارى نه‌خۆشى خوێن ده‌بن ئه‌وانیش ژماره‌یان 37و جۆراوجۆره‌كانیش 24 توشبوومان هه‌یه، كۆى گشتى توشبوانى تالاسیمیا له‌سه‌نته‌رى تالاسیمیاى هه‌ولێر 963 توشبووه‌و له‌هه‌موو هه‌رێمیش سێ هه‌زارو 500 توشبووى تالاسیمیا بونیان هه‌یه".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ئه‌م ئاماره ڕۆژانه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردادێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌م توشبوى نوێ زیاد ده‌بێت‌و هه‌میش نه‌خۆشمان هه‌یه كۆچى دوایی ده‌كات، له‌ساڵى 2020یشدا 30 توشبوى نوێ زیادیكردوه، ئه‌مه‌ش زه‌نگێكى مه‌ترسیداره بۆ هه‌رێمى كوردستان".
سروه باسى له‌وه‌شكرد، "نه‌خۆشیه‌كه‌مان چه‌نده گران‌و سه‌خته، چاره‌سه‌ره‌كانیشمان زۆر گرانه، خێزانمان هه‌یه زیاتر له‌سێ توشبویان هه‌یه‌و مانگانه‌ش ته‌نها 150 هه‌زار دینار موچه‌یان پێده‌درێت".