شارپرێس:
ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئهمریكا باس لەوەدەکەن، لەنێوان دیسەمبەری 2020 بۆ 23ی نیسانی ئەمساڵ، لانیکەم سێ ههزارو 362 ئهمریكایی دوای کوترانیان بەڤاکسینی کۆڕۆنا گیانیانلەدەستداوە.
لەڕاپۆرتێکی تۆڕی "فۆکس نیوز"ی ئهمریكیدا باس لەوەکراوە، پڕۆگرامی "ڤێرس" کە بەرنامەیەکی تایبەتە بەسەلامەتی ڤاکسینەکانو لەلایەن ناوەندی فیدراڵی ئهمریكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکانو خۆپاراستن لێیو ئیدارەی خۆراکو دەرمانی ئهمریكی بەڕێوەدەبرێت، ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆربۆتەوە، لەبەرئەوەی هەموو زیانە لاوەکییەکانی ڤاکسینەکانی لەبەرچاو نەگرتووە، لەوانە ئەو هەموو ژمارە زۆرەی گیانلەدەستدان کە لەدوای کوتران بەڤاکسینەکان ڕوویانداوە.
لەوبارەیەوە تکەر کارلسۆن پێشکەشکاری کەناڵە ئهمریكییەکە باسی لەوەکردووە، لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا سێ جۆر ڤاکسین بەکاردەهێنرێت کە ئەوانیش ڤاکسینەکانی "فایزەر"و "مۆدێرنا"و "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن"ن، "کەس بەتەواوەتی نازانێت ئەوانەی لەدوای کوترانیان بەڤاکسینی کۆرۆنا مردوون چەند کەسن".
هەر بەگوێرەی زانکۆی جۆبز هۆپکینز کە لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی ئهمریكا داتاکانی پەیوەست بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەئهمریكا کۆدەکاتەوە ئهوه ڕونكراوهتهوه، "لەسەرەتای سەرهەڵدانی نەخۆشییەکەوە تاوەکو ئهمڕۆ شەممە، 33 ملیۆنو 370 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، کە لەو ژمارەیە 595 هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە".
و: ئاکۆ ئاڵی