شەڕی داهاتووی لایەنە شیعەکان لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق توندتر دەبێت

عیراق

09/05/2021‌ 428 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
فازڵ فەتلاوی، سەرۆکی فراکسیۆنی سادقون لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق لەنێو شیعەکان دەبێتە شەڕ.

فازڵ فەتلاوی لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مەترسییەک هەیە هێزە شیعەکان بەتایبەت ئەوانەی هێزی چەکداریان هەیە، دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ببێتە شەڕیان.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە شیعەیە هۆکاری ئەو مەترسییە لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو عێراقە کە هەر لایەنێکی شیعە و دەیەوێت پۆستەکە بۆ خۆی بێت.

فەتلاوی پێیوایە لە ئێستاوە ئاماژەکانی شەڕکردن لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دەستیپێکردووە.

بڕیارە ڕۆژی 10.10.2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت و لایەنە شیعەکان لە کێبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانی باڵاترین پۆستی عێراق کە پۆستی سەرۆک وەزیرانە.