شارپرێس:
هاوپه‌یمانى سائیرون له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نن له‌دواى یه‌ك ساڵ له كابینه‌كه‌ى كازمى، گفتوگۆ پێداچونه‌وه به به‌ڵێنه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى ده‌كه‌ن و راپۆرتێكیان پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردوه بۆئه‌وه‌ى دواى جه‌ژن گفتوگۆ له‌باره‌ى كارنامه‌ى كابینه‌كه‌ى كازمى له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵى ڕابردوو بكرێت.
به‌در زیادى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌هاوپه‌یمانى سائیرون به‌میدیا عێراقیه‌كانى ڕاگه‌یاندوه، دواى جه‌ژن هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌واو بۆ كابینه‌كه‌ى كازمى له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان ده‌كرێت ڕاپۆرتێكیان پێشكه‌ش كردوه بۆئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌باره‌ى هه‌موو به‌ڵێنه‌كانى ناو كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى بكه‌ن.
ئه‌وپه‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كازمى تاراده‌یه‌ك به‌ڵێنه‌كانى له‌ڕوى باشتركردنى دۆخى ئابورى دابینكردنى موچه به‌جێگه‌یاندوه، به‌ڵام له‌ڕوى ئه‌منى و به‌ڵینه‌كانى په‌یوه‌ست به‌هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكرێت.
به‌در زیادى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، هه‌موو به‌ڵێنه‌كانى كازمى به‌پێى كارنامه‌كه‌ى له‌په‌رله‌مان گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌كرێت و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وشى كابینه‌كه‌ى ده‌كرێت.
مسته‌فا كازمى حكومه‌تى عێراقى له ڕه‌وشێكى خراپى ئه‌منى و ئابوری‌دا وه‌رگرت و به‌و به‌ڵێنه‌ى به خۆپیشانده‌رانى داوه له‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له‌عێراق ئه‌نجامده‌درێت.
ئ.ق