شارپرێس:
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڕاپۆرتى سێیه‌مى ڕێكخراوى ستۆپ تایبه‌ت به‌چاودێریی‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌نگاوه‌كانى چاكسازیی حكومه‌تى هه‌رێم له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردودا، شارپرێس به‌دواداچونى وردى بۆ داتاكانى ناو ڕاپۆرته‌كه كرد‌و له‌ڕێگه‌ى سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانیه‌وه زانیارى وردى ده‌ستخست.
ڕاپۆرتى ڕێكخراوه‌كه بریتیه له‌هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى پابه‌ندبونى حكومه‌تى هه‌رێم به‌جێبه‌جێكردنى هێڵه گشتیه‌كانى چاكسازى له‌چوارچێوه‌ى كارنامه‌ى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌ت، له‌و ڕوه‌شه‌وه شارپرێس زانیارى ورد له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
به‌ربه‌ستى گه‌وره
ڕێكخراوه‌كه باسى له‌وه‌كردوه، حكومه‌ت تائێستا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى به‌ڵێنه‌كان ده‌كاته‌وه‌و له‌هه‌ندێك بواریش هه‌نگاو نراوه، به‌ڵام به‌گشتى هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى زۆر به‌خاوى ده‌چنه پێش‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى‌و هێنانه‌دى حوكمڕانیه‌كى باش‌و شه‌فاف له‌هه‌رێم به‌ربه‌ستى گه‌وره‌ى له‌پێشه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كان‌و پێكهێنه‌رى حكومه‌ت به‌ئیراده‌یه‌كى جدى هه‌نگاو نه‌نێت، ناتوانرێت زۆرینه‌ى به‌ڵێنه‌كانى چاكسازى جێبه‌جێبكرێت.
به‌ڵێنه‌كه‌ى حكومه‌ت له‌باره‌ى موچه‌وه چى به‌سه‌رهات؟
سه‌ربارى ڕاپۆرتى ڕێكخراوه‌كه له‌پرسى ڕوانگه‌ى یاسایی بۆ لێبڕینى موچه، شارپرێس دواى به‌دواداچونى وردى، ده‌ركه‌وت كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌ت ئه‌گه‌رچى یه‌كێك له‌به‌ڵێنه‌كانى ڕێگه‌نه‌دان بوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى لێبڕینى موچه‌و پێدانى شایسته‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و گێڕانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ڕێگه‌ى دانانى حسابێكى بانكى بۆ پاراستنى مافى موچه‌خۆران، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ى لێبڕینى موچه‌و دواكه‌وتنى، نه‌یتوانى به‌ڵێنه‌كانى بباته‌سه‌ر.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش بۆ شارپرێس ئاشكرابوو، لێبڕینى مانگانه كه تائێستا حه‌وت موچه‌ى به‌لێبڕینى 21%و موچه‌یه‌كیش به‌لێبڕینى 18% دابه‌شكردوه، ئه‌و بڕه بڕاوه مانگانه نه‌كراوه‌ته پابه‌ندى له‌سه‌ر حكومه‌ت بۆ گێڕانه‌وه‌ى، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر 161 دادوه‌رو ئه‌ندامانى داواكاریی گشتیى ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه، بۆ كۆتاییهێنان به‌لێبڕینى موچه‌و گێڕانه‌وه‌ى مافى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
قه‌رزه‌كانى حكومه‌ت‌و قه‌رزه‌كانى هاوڵاتیان
ئه‌گه‌رچى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌دانیشتنى ڕۆژى 5ى 10ى 2020 له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، قه‌رزه‌كانى سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم زیادیانكردوه‌و بونه‌ته نزیكه‌ى 28 ملیار دۆلار‌و نیو، ئه‌وه به‌بێئه‌وه‌ى ئاماژه بكرێت به‌پابه‌ندیه داراییه‌كانى حكومه‌ت به‌رامبه‌ر موچه‌خۆران كه به‌گوێره‌ى داتاكان تائێستا حه‌وت موچه‌ى به‌لێبڕینى 21%و موچه‌یه‌كیش به‌لێبڕینى 18% دابه‌شكردوه، حكومه‌ت ئه‌و لێبڕینانه‌ى نه‌كردۆته پابه‌ندى دارایی له‌سه‌ر خۆى كه ئه‌وه‌ش پێشێلكارى یاساییه، چونكه لێبڕینه‌كه پشت ئه‌ستور نییه به‌هیچ بڕگه‌یه‌كى یاسایی.
چۆن چاره‌سه‌رى قه‌رزه‌كان بكرێت به‌قه‌رزى هاوڵاتیانیشه‌وه؟
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى زانیاریان به‌شارپرێسدا ئه‌وه‌یان وت، "له‌سه‌ر بنچینه‌ى نوسراوى وه‌زاره‌تى دارایی ژماره (274 له 23ى 6ى 2020) سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌نوسراوى ژماره (6206 له 18ى 10ى 2020) له‌بڕگه‌ى دوه‌مدا ڕه‌زامه‌ندیدا به‌و كۆمپانیا‌و شوێنه بازرگانیانه‌ى كه قه‌رزى ئاسانكاریان لایه، ده‌كرێت به‌رخستن (مقاسه)یان بۆ بكرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ى لاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه، به‌مه‌رجێك چه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانى پڕۆژه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم پێدرابێت، به‌رمه‌بناى ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ده‌كرێت حكومه‌تى هه‌رێم به‌هه‌مانشێوه ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ى موچه‌خۆران كه لایه‌تى وه‌به‌رخستنى بۆ بكات به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ى كه هى حكومه‌ته لاى هاوڵاتیان بێت".
بڕى چه‌ند پاره بۆ خه‌زێنه‌كه‌ى حكومه‌ت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه
له‌و داتا‌و زانیاریه وردانه‌ى به‌هۆى به‌دواداچونه‌وه ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، تائێستا 575 ملیۆن دینار بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌و جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازیش زۆرخاوه‌و حكومه‌ت وه‌ك پێویست له‌هه‌موو ئاسته‌كان نه‌یخستۆته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌وه‌شى ڕونبۆوه، حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوه به‌وه‌ى به‌شێوه‌ى خولى سێ مانگ جارێك له‌كاتى خۆیدا ڕاپۆرتى ئاستى جێبه‌جێكردنى یاساكه ئاراسته‌ى په‌رله‌مان بكات‌و لاوازی هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان هه‌روه‌ها له‌نێوان وه‌زاره‌ت‌و دامه‌زراوه‌كان خۆیاندا بونى هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه، یاساكه به‌یه‌كسانى له‌وه‌زاره‌ت‌و دامه‌زراوه جیاجیاكان جێبه‌جێناكرێت، سه‌ره‌ڕاى خاوى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌جێبه‌جێكردنى یاساكه، به‌ڵام له‌هه‌ندێ وه‌زاره‌ت هه‌نگاوه‌كان زۆر خاوتر ده‌رده‌كه‌ون، به‌تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌ته‌كانى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و مه‌له‌فى خانه‌نشینى پله باڵاكان.
سێ دامه‌زراوه‌ى باڵا هیچ داتایه‌كیان نه‌ناردوه
وه‌كو ستۆپ باسیكردوه‌و شارپرێس به‌دواداچونى بۆ كردوه، زۆرینه‌ى وه‌زاره‌ت‌و دامه‌زراوه‌كان لیژنه‌ى تایبه‌تیان بۆ جێبه‌جێكردنى ناوه‌ڕۆكى یاساكه پێكهێناوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتى یه‌كه‌مى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى بۆ جێبه‌جێكردنى یاساكه هه‌ریه‌ك له‌دامه‌زراوه‌كانى (سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دۆسیه‌ى هێزه‌كانى ئاسایش‌و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه) هیچ داتایه‌كیان ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى ناوبراو نه‌كردوه، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانى كوردستانیش لیژنه‌ى بۆ جێبه‌جێكردنى یاساكه پێكنه‌هێناوه.
به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتى دوه‌مى جێبه‌جێكردنى یاساكه‌ش، له‌كۆى 365 هه‌زارو 700 دۆسیه‌ى فه‌رمانبه‌ران، وردبینى له‌دۆسیه‌ى 340 هه‌زارو 129 دۆسیه كراوه‌و 5432 دۆسیه زیاده‌یان پله‌یان هه‌یه‌و 13610 دۆسیه‌ش زیاده‌ى سه‌رموچه‌یان هه‌یه.
بایۆمه‌ترى سه‌ركه‌وتوو بوه؟
هه‌روه‌ك به‌شێكى دیكه‌ى ڕاپۆرته‌ى ستۆپ ئاماژه به‌سیستمى بایۆمه‌ترى كراوه‌و تێیدا هاتوه ((به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ى یاساى چاكسازى پشت به‌سیستمى بایۆمه‌ترى ده‌به‌ستێت، ئه‌و سیستمه‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوه له‌ئاشكراكردنى ناوى ئه‌وانه‌ى نه یاسایی موچه وه‌رده‌گرن كه به‌زمانى گشتیی پێیان ده‌وترێت (بن دیوار)، بۆیه له‌هیچ ڕاگه‌یه‌نراوێكى حكومه‌ت ئاماژه به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره موچه‌خۆره نه‌كراوه، ئه‌گه‌رچى ڕێژه‌كه‌یان دیارینه‌كراوه، به‌ڵام به‌سه‌روى 100 بۆ 150 هەزار كه‌س ده‌خه‌مڵێندرێت)).
هێزه‌كانى 70و 80 وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ناده‌نه‌وه
سه‌ربارى ڕاپۆرته‌كه‌ى ستۆپ كه ئاماژه‌ى به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كردوه، شارپرێس زانیارى ده‌ستكه‌وتوه، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه زۆرترین چاوى له‌سه‌ره، به‌وپێیه‌ى زۆرترین گومانى هه‌بونى موچه‌خۆرى ناشایسته له‌و وه‌زاره‌ته‌یه، به‌ڵام له‌ڕاپۆرتى دوه‌مى جێبه‌جێكردنى یاساكه هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنى یاساكه له‌و وه‌زاره‌ته نه‌كراوه، وه‌زاره‌تى ناوبراو هۆكاره‌كه بۆ هاوكارینه‌كردنیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانى دارایی‌و شه‌هیدان‌و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌گێڕێته‌وه.
جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، كێشه‌ى یه‌كه‌كانى 70و 80ى پێشمه‌رگه وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌و مانگانه‌ش زیاتر له 90 ملیۆن دۆلار بۆ موچه‌كانیان ده‌ڕوات، به‌ڵام وه‌كو پێویست وه‌ڵامى نوسراوه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ناده‌نه‌وه، تائێستا ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز بڕیارى یه‌كخستنى یه‌كه‌ى ژمێریارى ئه‌و یه‌كانه ده‌ركراوه، له‌ئه‌رزى واقیع هه‌نگاوى ئه‌وو تۆ بۆ جێبه‌جێكردنى نه‌نراوه ئه‌وه‌ش وایكردوه ئاستى جێیه‌جێكردنى یاساكه له‌و وه‌زاره‌ته زۆر خاوبێت.
تائێستا هیچ كارێك له‌سه‌ر دۆسیه‌ى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ نه‌كراوه به‌وپێیه‌ى ئه‌و هێزانه له‌سیستمى بایۆمه‌ترى تۆمارنه‌كراون كه به‌زیاتر له 60 هه‌زار موچه‌خۆر مه‌زه‌نده ده‌كرێن ئه‌وه‌ش كه‌موكوڕیه.
چى كرا بۆ ده‌روازه‌كان؟
به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنى دیارده‌ى قاچاخچێتى ده‌روازه سنوریه‌كان، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌ى له‌ڕۆژى 7ى 1ى 2021 ڕاسپارد هێزێكى تایبه‌ت‌و هاوبه‌ش پێكبهێنن بۆ ڕێگرتن له‌هه‌ر پێشێلكاریی‌و سه‌رپێچى‌و كارێكى نایاسایی له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوریه‌كانى هه‌رێم‌و جێبه‌جێكردنى یاسا‌و ڕێكاره‌كان.
له‌و ڕوه‌شه‌وه ڕاپۆرتى ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "تائێستا ئه‌و هێزه پێكنه‌هێنراوه‌و كارى قاچاخیش له‌ده‌روازه‌كان وه‌ك خۆى به‌رده‌وامه".
به‌وته‌ى یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانى شارپرێس، به‌شێكى زۆرى ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى له‌ده‌روازه‌كانن حكومه‌ت ده‌توانێت خۆى جێبه‌جێیان بكات‌و به‌شێكى زۆرى داهاتى كاركردنیش له‌ده‌روازه‌كان بۆ كۆمپانیاكان ده‌چێت به‌جۆرێك 80% بۆ كۆمپانیاكان‌و ته‌نها 20%ى داهاتى ده‌روازه‌كان بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كه‌یسى نه‌وت هه‌روه‌ك خۆیه‌تى
له‌باره‌ى كۆمپانیاكانى بوارى نه‌وت به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌ت ڕایانگه‌یاندوه، پێداچونه‌وه به‌گرێبه‌سته‌كانى نه‌وت ده‌ستى پێكردوه، به‌ڵام له‌ڕاپۆرتى دیلۆیت ده‌رده‌كه‌وێت خه‌رجیه‌كانى نه‌وت هێشتا به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشوو وه‌ك خۆیه‌تى ته‌نها 28.9% داهاتى نه‌وت له‌نۆ مانگى سه‌ره‌تاى ساڵى 2020 بۆ حكومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات هێشتا له‌و ڕوه‌وه هیچ هه‌نگاوێكى ئه‌ووتۆ نۆچته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئێستا هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى 52 گرێبه‌سته له‌بوارى نه‌وت‌و غاز، به‌وته‌ى سه‌رۆكى دیوانى چاودێرى دارایی هه‌رێمیش، ڕێگریان لێده‌كرێت وردبینى له‌گرێبه‌سته‌كانى تایبه‌ت به‌مه‌له‌فى نه‌وت‌و گرێبه‌سته‌كانى دیكه‌ى تایبه‌ت به‌سێكته‌ره جیاوازه‌كان له‌دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمدا بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده یاساى دیوانى چاودێریی دارایی ساڵى 2008 ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى داوه به‌دیوان چاودێریی وردبینى بكات له‌هه‌موو دۆسێیه‌كى نهێنى‌و ئاشكرا، جگه له‌وانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌توانێت به‌ده‌ریان بكات له‌وردبینى.
ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت‌و گاز بۆ سڕكراوه‌و پارتى چى ده‌وێت؟
ساڵێك‌و هه‌شت مانگ به‌سه‌ر ته‌مه‌نى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمدا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت‌و گاز كۆنه‌بۆته‌وه، پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بكرێته ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نه‌كه، به‌ڵام یاساى نه‌وت‌و گاز ڕێگرى به‌رده‌م داواكه‌ى پارتیه.
ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت‌و گاز به‌پێى یاساى نه‌وت‌و گازى هه‌رێمى كوردستان ژماره (22)ى ساڵى 2007 دامه‌زراوه، له‌سه‌رۆك‌و چوار ئه‌ندام پێكدێت كه بریتین له‌سه‌رۆك‌و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان، وه‌زیرى پلاندانان‌و وه‌زیرى دارایی‌و ئابورى.
ش.هـ