شارپرێس:
ناوه‌ندى كارى نیشتیمانى هه‌ستا به رێكخستنى خۆپیشاندانێك دژى هێرش و په‌لاماره‌كانى توركیا بۆسه‌ر باشورى كوردستان و خۆپیشاندانه‌كه ژماره‌یه‌ك له چین و توێژه جیاوازه‌كان به‌شداریان تێدا كردوه.
ناوه‌ندى كارى نیشتیمانى له خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌یانێكیان بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن خوێنده‌وه‌و تێدا هاتبوو، هێرشى سه‌ربازى ده‌وڵه‌تى توركیا له‌چه‌ندلایه‌كه‌وه بۆسه‌ر باشورى كوردستان ده‌ستى پێكردوه‌و به‌توندى ئیدانه‌ى ده‌كه‌ن و دژى ده‌وه‌ستنه‌وه‌و توركیا ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه پارسه‌نگى هێز به قازانجى خۆیى و هاوپه‌یمانه ناوخۆیه‌كانى بگۆڕێت و پێگه‌ى خۆى به‌سه‌ر خه‌ڵكى ناوچه‌كه بسه‌پێنێت و له ئاكامى هێرشه‌كانیاندا چه‌ندان كه‌س بونه‌ته قوربانى و چه‌ند گوندێك چۆڵكراون و زه‌ره‌رو زیان و كاولكارى لێكه‌وتۆته‌وه.
هه‌ر له‌به‌یانى ناوه‌ندى كارى نیشتیمانى هاتبوو، له‌وشوێنانه‌ى چۆڵكراون تیرۆرستان له‌شوێنیان نیشته‌جێ ده‌بن و كچان و كوڕان قاره‌مانانه ڕوبه‌ڕوى هێزى داگیركه‌ر ده‌بنه‌وه‌و ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانیه حكومه‌تى هه‌رێم بێده‌نگى هه‌ڵبژاردوه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هانده‌رى سوپاى توركیا تا زیاتر خاكى نیشتیمان داگیربكات خه‌ڵكى ئه‌وناوچانه ده‌ربه‌ده‌رو ئاواره‌بكات و ئه‌م هه‌وڵانه‌ى توركیا كه‌شێكى ناسه‌قامگیرى له ناوچه‌كه به‌گشتى دروستكردوه.
له‌به‌یانه‌كه‌شدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، چاوساغى و هاوكارى ناوخۆ‌و بێده‌نگى حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان جێى ئیدانه‌یه‌و خه‌ڵك و مێژوش لێان خۆش نابن و هه‌ڵوێستى ئه‌و حزبانه‌ش نایدیده ناگیرێت كه له‌له‌به‌ره‌ى خه‌ڵدان دژى داگیركراى، ئه‌مشه‌ره‌و شه‌ڕه‌كانى داهاتو گه‌ر به‌كێشه‌ى توركیا‌و په‌كه‌كه بزانرێت ئه‌وا باشور ده‌بێته مۆڵگه‌ى نه‌ك توركیا به‌ڵكو ئێرانیش و گۆڕه‌پانێكى كراوه‌ده‌بێت بۆ داگیركارى ، هه‌میشه هێزى سیاسى بێ پایه‌و قازانج په‌رستى نه‌فس نزمى ناوخۆیش هه‌بوه بۆ هاوكاریان به‌ڵام زیاتر له‌هه‌ركاتێكى تر ئه‌و سیاسه‌تانه رسواو بێمانان.
له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا بەشێک لە پەرلەمانتارانی خولەکانی پێشوو ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئێستای عێراق و رۆشنبیران و چالاکانی کۆمەلەی مەدەنی و نوێنەری چەندهێزێکی سیاسی بەشدار بوون.
ئ.ق