چۆن خۆت لەمێشولە دەپارێزیت

هەمەڕەنگ

07/06/2021‌ 774 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گازگردنی مێشولە ڕەنگە ببێتە هۆی زیانگەیاند بەپێست‌و دروستكردی هەستیاریی لەبەرئەوە ماڵپەڕی Express.co.uk ئاماژەی بەچوار ڕێگای نمونەیی بۆ خۆپاراستن لەمێشولە كردووە.

پێگە ئەلیكترۆنییەكە باسی لەوەكردووە، خۆپاراستن لەمێشولە چەند بنەمایەكی ئاسانی هەیە، لەكاتی سوڕانەوەی بەیانیان‌و ئێواران، پێویستە جلوبەرگێك بپۆشیت هەموو جەستەت بشارێتەوەو پێڵاوی داخراو لەپێبكەیت‌و دوربكەویتەوە لەجلی ڕەنگ كراوەو زەق، چونكە ئەو ڕەنگانە مێشولە ڕادەكێشن.

پێگە ئەلیكترۆنییەكە نوسیویەتی، هەروەها پێویستە دەرمانی دژە مێشولە بەكاربهێنرێت، بەتایبەتی ئەو سپرایەی كە پێكهاتەی ئۆكالیبتۆسی لیمۆی تیایە، هەروەها پێویستە بۆنی قورس بەكارنەهێنرێت، چونكە ئەو بۆنە تیژو قورسانە، وا دەكات مێشولە كۆببنەوە.

شارەزایان دەڵێن، لەوەرزی زۆربونی مێشولە نابێت بۆ ماوەیەكی زۆر لای بیری سەركراوەو حەوزی ئاوەوە بوەستیت، هەروەها پێویستە دەریچەو كونی زێرابەكانی ماڵ بان بدەیت‌و نابێت بۆ ماوەیەكی زۆر بەكراوەیی جێیانبهێڵێت.

ڕەنج ڕەسوڵ