شارپرێس:
مه‌سرور بارزانى دوو په‌یامى له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ولێرو به‌غداوه ڕاگه‌یاند، یه‌كه‌میان تایبه‌تبوو به‌كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى بازاڕه‌كانى عێراق به‌ڕوى به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانى هه‌رێم‌و دوه‌میشیان ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بوو.
له‌میانى كردنه‌وه‌ى كارگه‌ى جوتیار كه تایبه‌ته به‌به‌رهه‌مهێنانى فینگه‌رو به‌بڕى 10 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێده‌كرێت، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم وتارێكى خوێنده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "هه‌وڵمانداوه له‌وڵاتانى ده‌ره‌وه بازاڕێك بدۆزینه‌وه بۆ به‌روبومه ناوخۆییه‌كانى هه‌رێم به‌سوپاسه‌وه خه‌ریكه ده‌گه‌ینه ئه‌نجام".
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ولێرو به‌غداشه‌وه وتى:"هیوادارین پشكى هه‌رێم ڕه‌وانه بكرێت به‌تایبه‌ت موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ى له‌نێوانماندا هه‌یه، هاوكات داواده‌كه‌ین عێراق ده‌رگاى بازاڕه‌كانى به‌ڕوى به‌روبومى به‌رهه‌مه‌كانى هه‌رێمدا بكاته‌وه، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌مى ناوخۆیی له‌هه‌رێم بۆ هه‌موو عێراقه".