ئەمریکا بۆ تورکیا: لەخۆشەویستیمانەوە نییە پەیوەندیمان هەیە لەگەڵتان

جیهان

17/06/2021‌ 2856 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نێردەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ سوریاو تورکیا ڕایدەگەیەنێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هاوبەشێکی قورسە لەمامەڵەکردن لەگەڵیدا، وتوشیەتى:"پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا ئاڵوگۆڕو بەرژەوەندییە نەک لەسەر بنەمای خۆشەویستی".


جەیمس جێفری نێردەی سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بۆ سوریاو تورکیا لەبارەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا ڕایگەیاند، "بەر لەهەرشتێک پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا ئاڵوگۆڕو بەرژەوەندییە نەک لەسەر بنەمای خۆشەویستی".

جێفری دەشڵێت:"تۆ پێویستت بەتورکیایە، ئەو وڵاتە گەورەو بەهێزەو بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگیی جیهانیی دەبێت کاری لەگەڵ بکەین، بەڵام ئەردۆغان هاوبەشێکی قورسە لەمامەڵە کردن لەگەڵیدا".

بەبۆچونی نێردەی سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بۆ سوریاو تورکیا، ئاماژەکانی ملدانی تورکیا بۆ ئەمریکا لەدوای کۆبونەوەکەی ئەردۆغان‌و جۆ بایدن لەماوەیەکی نزیکدا دەردەکەوێت.

بەپەلە