بزانە لەکاتی سەرکەوتنی بەردەوام بەسەر پلیکانەدا چی بەسەر جەستەدا دێت

تەندروستی

16/07/2021‌ 1224 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پسپۆڕێکی بواری راهێنانی جەستەیی و وەرزشی راکردن لەرووسیا باسی لەو گۆڕانکاریانە کردووە کە بەسەر جەستەی مرۆڤدا دێت کاتێک بەشێوەی رۆژانە بەسەر پلیکانەدا سەردەکەوێت.

یەڤگینی شۆڤاکین بە ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی وتووە:رۆژانە سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا دەبێت هۆی بەهێزکردنی ماسولکەی رانەکان و سک و سمت و قاچەکان. بۆئەوەش سوودێکی زیاتر بەدەست بێت، دەبێت لەکاتی سەرکەوتندا هەنگاوی فراوان بنرێت، لەگەڵ توندکردنی جەستە و خۆ خاونەکردنەوە،  ئەمەش بەهێزکردنی ماسولکەی دڵ و لوولەکانی خوێنی لێدەکەوێتەوە.

بەوتەی ئەو پسپۆرە، کاریگەرییەکە زیاتر دەبێت ئەگەر بێت و سەرکەوتن بۆسەر قاتەکانی سەرەوە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و بەردەوام بێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئامێری یاریی " کاردیۆ" لەسەر بنەمای سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا درووستکراوە.

سەبارەت بە کاریگەرییەکانی سەرکەوتن بەسەر قادرمە بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە، پسپۆرە رووسییەکە دەڵێت ئەو پرۆسە زۆر یارمەتی دابەزاندنی کێش نادات، بەڵام چالاکی رۆژانە و زیندوێتی جەستە زیاد دەکات.

شۆڤاکسین لەهەمان کاتیشدا ڕێنماییداوە بەوەی پێش ئەوەی بەشێوەیەکی رۆژانە وەرزشی سەرکەوتن بەسەر قادرمە بکرێت، بەماوەیەکی کەم پێش ئەوە لەڕێگای چوونە هۆڵەکانی وەرزش جەستە بۆ ئەو دۆخە ئامادە بکرێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی