شارپرێس:
بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایده‌كات، هیچ هاوپەیمانێتیەک بەفەرمی داوای گۆڕینی سەرۆکەکەی لەکۆمسیۆن نەکردوە، ده‌شڵێت:"گۆڕینی سەرۆکی هەر هاوپەیمانێتییەکیش دەبێت بەڕەزامەندی کۆمسیۆن بێت".
هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایده‌كات، کۆمسیۆن بەردەوامە لەئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لەوادەی خۆیدا.
جه‌ختیشیكرده‌وه، "هیچ لیست‌و لایەنێکیش تائێستا بەفەرمی بەڕەوتی سەدریشەوە داوای کشانەوەی لەهەڵبژاردنەکان پێشکەش بەکۆمسیۆن نەکردوە".
دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌و به‌تایبه‌تیش شه‌وى ڕابردوو لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى پێشوى یه‌كێتى‌و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى كوردستان (یه‌كێتى‌و گۆڕان) ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌فه‌رمى ڕاگه‌یاند له‌سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانێتیه‌كه، بەرپرسەکەی کۆمسیۆن دەڵێت:"هه‌تا ئه‌م ساته هیچ داواکاریه‌کمان پێشکه‌شنه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داواکاریشمان پێشکه‌شبکرێت له‌لایه‌نی ئه‌و پارته سیاسیانه‌ی که ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌یان دروستکردوه له‌هه‌رێمی کوردستان، ئێمه دیراسه‌ی ئه‌و داواکاریه ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر هیچ لاریه‌کی یاسایی نه‌بێت قبوڵی ده‌که‌ین، بێگومان ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی کۆمسیۆن هه‌بێت به‌تایبه‌تی فه‌رمانگه‌ی کاروباری پارته سیاسیه‌کان بۆ گۆڕینی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانێتی، پێویسته له‌و حزبانه‌وه پێشکه‌شبکرێت که ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌یان دروستکردوه".
سه‌باره‌ت به‌بانگەشەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر بۆ کشانەوەی ڕەوتەکەی لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، هیمان تەحسین بەگ بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا جه‌ختیكردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ری نابێت وه‌ک پرۆسه، ئێمه وه‌ک کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژادن به‌رده‌وامین له‌هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانەی که پێویسته بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ریش هه‌رلایه‌نێک بکشێته‌وه له‌م پرۆسه‌یه، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتیه هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت به‌شداریبکات یان هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت بکشێته‌وه ئه‌وه شتێکی ئاساییه".
شەوی ڕابردوو لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستانی لەپەیامی جەژنە پیرۆزەیدا ڕایگەیاند، لەسەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە دەکشێتەوە.
کشانەوەی لاهوری شێخ جەنگی لەپاش سەرهەڵدانی کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەی لە8ی تەمموز، دوای ئەوەش لەهەفتەی ڕابردوو پاش کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی ڕایگەیاند، دەستبەرداری سەرجەم دەسەڵاتەکانی بوە وەک هاوسەرۆکی یەکێتی بۆ هاوسەرۆکەکەی تری حزبەکەی واته بافڵ تاڵەبانی.
ش.هـ