بەچوار ڕێنمایی منداڵی بچوک هانبدە ئاو بخواتەوە

تەندروستی

20/07/2021‌ 459 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاو خواردنەوە گەلێک سودی تەندروستیی هەیە، لەوانە ڕێکخستنی پلەی گەرمی جەستەو پارێزگاریکردن لەنەرمی جومگەکان‌و بردنی خۆراکپێدەرەکان بەخانەکانی جەستە، هەر لەبەر ئەو سودە زۆرانە، گرنگە هەر لەتەمەنێکی بچوکەوە منداڵان هان بدرێت ڕۆژانە بڕی پێویستی ئاو بخۆنەوە.

لەوبارەیەوە هەژماری فەرمی ئەنجومەنی تەندروستیی کەنداو لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر چەند هەنگاوێکی سادەی باسکردوە بۆئەوەی هانی منداڵان بدرێت گرنگی بەخواردنەوەی ئاو بدەن کە ئەوانیش بریتین لە:

لەکاتی پێدانی ئاو، ئەو ڕێگایە هەڵبژێرە کە منداڵەکە حەزی پێدەکات، جا حەزی لەوەیە ئاوەکە سارد بێت یان شلەتێن.

هەوڵبدە بۆنێکی خۆش بۆناو ئاوەکە زیادبکە، وەک لەڕێگای تێکردنی پارچە لیمۆ یان ناعنا یان هەر میوەیەی تر ، تاوەکو لەوڕێگایەوە زیاتر حەزی بچێتە خواردنەوەی ئاوەکە.

ئاوەکە بەو پەرداخە بدە بەمنداڵەکە کە حەزی لێیەتی.

هەر خواردن یان خواردنەوەیەک کە بڕێکی زۆر ئاوەی تێدایە وەک شوتی یان شیر، بدە بەمنداڵەکەت.

و: ئاکۆ ئاڵی