شارپرێس:
حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران پشتیوانى بۆ خۆپیشانده‌رانى ئه‌هواز له‌ئێران ڕاگه‌یاندو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نە ئاو‌و نە ئازادی، پێکنایەن بەبێدادی"، هاوكات په‌یامێكى به‌په‌له‌شى ئاراسته‌ى كوردانى ڕۆژهه‌ڵات كردوه.
ئه‌هواز ده‌كه‌وێته باشورى كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌و له‌ساڵى 2018 به‌شێوه‌ى جۆراوجۆر داواى جیابونه‌وه ده‌كه‌ن‌و له‌ئه‌یلولى ئه‌وساڵه‌شدا له‌نمایشێكى سه‌ربازیدا هێرشكرایه‌سه‌ر پاسدارانى ئێران‌و لانى كه‌م 90 كه‌س بونه قوربانى‌و له2019شدا عه‌ره‌به‌كانى ئه‌هواز له‌خۆپیشاندانێكى به‌رفراواندا ئاڵاى ئێرانیان هێنایه خواره‌وه.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه جارێكى دیكه ئه‌هوازیه‌كان خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردۆته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه ئه‌منیه‌كانى ئێران به‌توندى دژى هه‌موو جوڵانه‌وه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتى كوردستانى ئێران پشتیوانی لەخۆپیشاندانەکانی ئەهواز ڕاگه‌یاندوه‌و جه‌ختیكردۆته‌وه، "پشتیوانی لەخۆپیشاندانەکانی ئەهواز ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ك په‌یامێكى به‌په‌له‌ى ئاراسته‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كردوه‌و داوایكردوه، "بەبڵاوکردنەوەی تراکت‌و دروشمی تایبەت، پشتیوانی لەخۆپیشاندانەکانی ئەهواز بکەن".
هه‌روه‌ك به‌دروشمێكى توند پشتیوانى ئه‌هوازیه‌كانى كردوه‌و نوسیویه‌تى:"ڕاسان در کوردستان همرزم است با خوزستان"، واته "پێکەوە دەست هەڵێنین، نایهێڵین ده‌یڕوخێنین، گەلی تینوی خوزستان، هاوڕێتانە کوردستان".
ماوەی شه‌ش ڕۆژە خۆپیشاندانەکان لەئەهوازى باشورى ئێران درێژەی هەیەو تائێستا چەندین هاوڵاتی بەدەستی هێزەکانی ئێران کوژراون.
ش.هـ