ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانى عەربەت کەوتەوە

کوردستان

22/07/2021‌ 586 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانى عەربەت کەوتەوە و چەند خێمەیەک سوتاون و زیانى گیانیشى لێکەوتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانى ئاشتی لە ناحیەى عەربەت کەوتەوە و بەهۆیەوە چەند خێمەیەک سوتاون و منداڵێکیش گیانى لەدەستداوە.

 دابان محمد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت بە شارپرێسی راگەیاند، دوانیوڕۆی ئەمرۆ ئاگرێک لە کەمپی ئاشتى کەوتووەتەوە کە شەش خێمە سوتاون، چوار لەو خێمانەش خەڵکى تیا بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆى ئاگرەکەوە منداڵێكی هەشت ساڵ گیانی لەدەست داوە.

یەک منداڵی تەمەن هەشت ساڵ گیانی لەدەستداوە بەناوی(عەلی عودەی حسێن یاسین).





بەپەلە