زیادەڕەویکردن لە خواردنی شەکرەمەنییەکان بۆ منداڵان مەترسیدارە

تەندروستی

30/07/2021‌ 336 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمەڵەی ئەڵمانیی بۆ پزیشکی منداڵان هۆشداریداوە لە خواردنی ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر لە شەکریان تێدایە لەلایەن منداڵان، بەتایبەت فرەکتۆز، لەبەرئەوەی کاریگەریی ترسناکی لەسەر تەندرووستیی ریخۆڵەکان هەیە.

پزیشکە ئەڵمانەکان دەڵێن بەکاربردنی بڕێکی زۆر لە شەکر کاریگەریی دەکاتە سەر کێشی منداڵ و تەندوروستیی ددانەکانی، جگە لەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن لەکاتی قۆناغی پێگەشتندا زیاتر دەکات.

جەختیش لەوەکراوەتەوە کە پەیوەندییەکی توندوتۆڵ هەیە لەنێوان فرەکتۆز و خواردنەوە شیرینکراوەکان بە تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵەکانەوە، بەتایبەت ریخۆڵە ئەستوورە، لەبەرئەوە پزیشکان داوا دەکەن سنوورێک بۆ بەکاربردنی شیرینییەکان لەلایەن منداڵان دابنرێت.

هەروەک رابیتەی ئەڵمانی بۆ خۆراکپێدان ڕێنماییداوە بەوەی منداڵان فێری ئەوە نەکرێن کە بڕێکی زۆر لە شەکر لەسەر شێوەی خواردنە دەستکردەکان بخۆن.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی