نێتفلێكس زنجیرەیەكی بەڵگەیی لەسەر ژیانی شوماخەر بەرهەم دەهێنێت.

وەرزش

31/07/2021‌ 316 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای نێتفلێكسی تایبەت بە گەڕان لە تۆڕی ئینتەرنێت رایگەیاند، زنجیرەیەكی بەڵگەییمان لەسەر ژیانی مایكڵ شوماخەری شۆفێری پێشووی قۆرمۆلا وەن ئامادەكردووە و لە مانگی 9 پێشكەشی دەكەین.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوە كردووە، زنجیرە بەڵگەییەكە لەسەر رەزامەندی خێزانی شوماخەر ئامادە كراوە، لە زنجیرەكە لێدوانی هاوژین و منداڵەكانی لە نێوانیان میك شوماخەری شۆفێری ئێستای فۆرمۆلا وەن و هاوڕێ شۆفێرەكانی وەرگیراوە.

پاش ئەوەی لە ساڵی 2013 و لە خلیسكێنەی سەربەفری وڵاتی فەڕەنسا شوماخەر توشی پێكانێكی مەترسیداری سەر بوو بەهۆیەوە چووە باری نائاگاییەوە، تا ئێستا بە هیچ جۆرێك بە ئاشكرا دەرنەكەوتووە و خێزانەكەی هیچ شتێك لە بارەی تەندروستی ئەوەوە ناڵێن.

مایكڵ شوماخەری ئەڵمانی تەمەن 53 ساڵ، پێشتر لە پاڵەوانێتی فۆرمۆلا وەن شۆفێری ئۆتۆمبێلی فیراری و مارسێدیس بووە و خاوەنی 7 پاڵەوانێتی جیهانییە.

رەنج رەسول