شارپرێس:
ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ پزیشکو پێشکەشکاری بەرنامەی تەلەفزیۆنی کەناڵی (ڕوسیا-1) ڕوسیی، ئەو بەرهەمە خۆراکیانەی دیاریکردوە کە مەترسییەکانی توشبون بەبەردی گورچیلە زیاددەکەن.
میاسنیکۆڤ دەڵێت:"ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر لەچەوریی ئاژەڵیان تێدایە وەک گۆشتی سور، خوێی چێشتو شەکر نابێت زیادەڕەویی لەخواردنیاندا بکرێت، لەبەرئەوەی ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لەدروستبونی بەردی گورچیلە".
پزیشکە ڕوسییەکە دەڵێت:"سندیو شەربەتی سندی خۆراکێکی ناوازەیە، بەڵام هاوشێوەی خواردنی بڕێکی زۆر لەڤیتامین "سی" ئەگەری دروستبونی بەردی گورچیلە زیاد دەکات".
بەوتەی ئەو، سپێناخ، مەعدەنوس، چەرەساتەکان لەلیستی ئەو خۆراکانەدان کە دەبێت بەهاوسەنگی بخورێن، لەبەرئەوەی مادەی ئۆکسالایتیان تێدایەو دەبنە هۆی دروستبونی بەردی گورچیلە.
و: ئاکۆ ئاڵی