گەشتی عومرە دەستپێدەكاتەوە

جیهان

01/08/2021‌ 1146 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی حەج‌و عومرەی سعودیە دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرەی لەناوخۆو دەرەوەی سعودییە ڕاگەیاند.


هیشام سەعید وتەبێژی وەزارەتی حەج‌و عومرەی سعودیە بەمیدیاكانی وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاند، لەڕۆژی 10ی ئەم مانگەوە گەشتی عومرە بۆ خەڵکی ناوخۆو دەرەوەی سعودیە دەستپێدەکاتەوەو عومرەكاران دەتوانن بۆ بەجێهێنانی سوننه‌تی عومرە سەردانی سعودییە بكەن.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی سعودیه‌، عومرەكاران دەتوانن سەردانی مەککەو سەردانی مەدینە بكەن‌و لەیەكەم هەنگاویشدا ئامادەكارییان كردوە بۆ وەرگرتنی 20 هەزار عومرەكار.

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو بۆ ڕێگریكردن لەتەشەنەكردنی، لەساڵی ڕابردوەوە سعودیە گەشتی عومرەو ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ڕاگرتووە.

س.س