شارپرێس:
دوو په‌رله‌مانتارى كوردستان له‌باره‌ى كارگه‌ى به‌ردى مه‌ڕمه‌ڕى ماوه‌ت كه ماركه‌ى جیهانیی جگه‌ره‌ى تێدا ساخته‌كراوه، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازیی‌و بازرگانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن.
دابان محه‌مه‌دو عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كه‌ن، "كارگه‌ى به‌ردى مه‌ڕمه‌ڕى ماوه‌ت له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى نزیكه‌ى 20 ملیۆن دۆلارى تێچوه".
باسیان له‌وه‌شكردوه، "ئه‌م كارگه‌یه له‌ڕابردودا كرابوو به‌كارگه‌ى جگه‌ره به‌بێ ئاگادارى حكومه‌ت كاروبارى جگه‌ره‌ى تێدا ده‌كراو هه‌ندێ ماركه‌ى جیهانیی تێدا ساخته ده‌كرا، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه وه‌ستاوه".
له‌و ڕوه‌شه‌وه ئاشكرایانكردوه‌و ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یان ئاگاداركردۆته‌وه كه "پلانى ئه‌وه هه‌یه كۆمه‌ڵێ كه‌سى دیكه بۆ هه‌مان بابه‌ت ئه‌و شوێنه بخه‌نه‌وه كار".
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره له‌نامه‌یه‌كدا كه له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى دیوانى په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازیی‌و بازرگانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن نوسیویانه‌و پرسیویانه، "هه‌ڵوێست‌و بڕیارى ئێوه وه‌ك وه‌زاره‌تى پیشه‌سازیی‌و بازرگانى بۆ ئه‌م بابه‌ته چییه؟".