شارپرێس:
كۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرز ئۆتۆمبێلێكی نوێی
ئاشكرا كرد كە بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمانیای SAIC ی چینی دروستیكردووە و خاوەنی قەبارەیەكی گەورە و نرخێكی گونجاوە.
ئۆتۆمبێلەكە شێوەی مینی فانی هەیە،
درێژییەكەی 5 مەتر و 15 ملیممەترە، پانییەكەی 184 سانتیممەترە و مەودای نێوان
تایەكانی 280 سانتیممەترە.
ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە سەردەمییانەی هەیە، كوشنەكانی بۆ 6 بۆ 8 سەرنشین تەرخان كراوە، هەروەها شاشەیەكی لەمسی تێداە كە
كار بە پێشكەوتوترین سیستەمی مەڵتی میدیا دەكات و سارد و گەرمكەرەوەی پێشكەوتوی
تێدایە.
ئۆتۆمبێلەكە دەتوانێت بە رێگا سەخت و
دژوارەكاندا بڕوات، بەهۆی قەبارە گەورەكەیەوە، دەتوانرێت شێوەكەی بگۆڕێت بۆ ماڵێكی
بچوككە لەسەر تایەیە.
بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە فراوانی 1.5 لیتری هەیە
و كێشی 147 ئەسپی هەیە، هاوكات خاوەنی گێڕێكی میكانیكی 5 قۆناغ و گێڕێكی ئۆتۆماتیكی
6 قۆناغە.
سەرەڕای ئەم تایبەتمەندیە بەرزانە، نرخی
ئۆتۆمبێلەكە لە بازاڕەكانی جیهاندا لە 9100 دۆلارەوە دەستپێدەكات.
رەنج رەسول