هەڵكردنی بایەكی بەهێز كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەی توركیای ئەستەمكردووە

جیهان

03/08/2021‌ 1257 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
بەرپرسانی توركیا ڕایدەگەیەنن؛ ئاگرەكەی توركیا تادێت بەرفراواتنر دەبێت هێشتا نەیان توانیوە كۆنترۆڵی بكەن، ئەوەش بەهۆی هەڵگردنی بایەكی بەهێز لە ناوچەكانی ئاگرەكەدا.

 ڕۆژی 28ی مانگی ڕابردوو، ئاگرێک لە ناوچەی مەناڤگاتی سەربە پەرێزگای ئەنتالیا لە تورکیا کەوتەوە، بەهۆی کۆنترۆڵنەکردنیەوە ئاگرەکە تەشەنەی کرد و بە زویی ناوچە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی تورکیای گرتەوە و ئەمڕۆ ئاگرەكە پێینایە ڕۆژی حەوتەمییەوە و بەپێی دواین ئامارەكانی توركیا، ئاگرەكە لە 31 شوێنی شەش پارێزگا بەردەوامە.

بەکر پاکدەمیرلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا ڕایگەیاند:لە 32 پارێزگا 137 شوێن ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە و لە ئێستادا 31 شوێنی شەش پارێزگا ئاگرەكە بەردەوامە.

شەوی ڕابردوو، بەهۆی ئاگەكەوە ناوچەكانی گوندۆر موشی سنوری ئەنتالیا و میلاس و سەیدی كەمەر لە سنوری موغلا چوڵكران، دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە ڕێگای دەریاوە ڕزگار كران، ئاگرەكە ڕێگا وشكانییەكانی گرتبویەوە.

بەڕێوەبەری گشتی دارستانەكانی توركیا: هەڵكردنی بای بەهێز كارەكانی ئێمەی زەحمەت كردووە و نەمانتوانیوە پێش لە ئاگرەكە بگرین.

تائێستا زەر و زیانەكانی ئاگرەكە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام بەشێكی زۆری ناوچە گەشتیارییەكانی توركیای گرتووە و زیانی گەورەی پێگەیاندوون.
س.س